شەقڵاوە؛ شاندێکى کۆمسیۆن سەردانی گۆڕان دەکات

06/09/2022


بۆ تاوتوێکردنى پرسى هەڵبژاردن و پەیوەندییەکانى کۆمیسیۆن و پارتە سیاسییەکان، شاندێکى هەولێرى کۆمیسۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان سەردانى مەکۆى شەقڵاوەى بزوتنەوەى گۆڕان دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە (٢٠٢٢/٩/٦)، شاندێکی ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق سەردانی مەکۆی شەقڵاوەی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد و لەلایەن کامەران عومەر بەرپرسی پەیوەندیەکان و هەڵسوڕاوانی مەکۆوە پێشوازیان لێکرا.

لە دیدارێکدا جەختکرایەوە لە هەماهەنگی و پەیوەندی زیاتر لەنێوان دامەزراوەی کۆمسیۆن و پارت و قەوارە سیاسیەکانی سنوری پارێزگای هەولێر، هاوکات گرنگى بەڕێوەچونى هەڵبژاردنەکان لە وادەى خۆیدا و دور لە دەستوەردان و ساختەکارى دوپاتکرایەوە.


هەواڵی زیاتر