ئەنجومەنی قەزای شەقڵاوەی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە

31/10/2022

ئەنجومەنی قەزای شەقڵاوەی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبونەوەى ئاسایی خۆى بۆ تاوتوێکردنى چەند پرسێکى ناوخۆیی رێکدەخات.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە ٢٠٢٢/١٠/٣١، بەمەبەستی تاوتوێکردن و خستنەڕوی کۆتا ئامادەکاریەکانی ئەنجامدانی دوەمین کۆنفرانسی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان و چەند تەوەرەیەکی تری پەیوەست بە بارودۆخی سیاسی و باروگوزەران و ژیانی خەڵک، ئەنجومەنی قەزای شەقڵاوەی بزووتنەوەی گۆڕان کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

 

لە کۆبونەوەکەدا ئامادەبوان سەرنج و تێبینی و پێشنیارەکانیان خستەڕ و گفتوگۆى چڕ لەبارەى تەوەرەکانى کۆبونەوە و ئاماداکارییەکانى کۆنفڕانس کرا.


هەواڵی زیاتر