عومەر سەید عەلی: پرسی ناوچە کوردستانییەکان پرسێکی نیشتمانییە و چارەسەر کردنى پێویستى بە بەرنامەیەکی هاوبەشە
24/09/2022
عومەر سەید عەلی رایدەگەیەنێت؛
پرسی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، پرسێکی نیشتمانییە و پێویستە بە
بەرنامەیەکی هاوبەشەوە کار بۆ پاراستنی خاکی کوردستان بکەین.
ئەمڕۆ شەممە (٢٤|٩|٢٠٢٢) لە
کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ فەهمى بورهان، سەرۆکی دەستەی گشتی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی
ئیدارەی هەرێمی كوردستان کە لە مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕان بە ئامادەبونى د. محەمەد
شوانی رێکخەری ژوری ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان بەڕێوەچو، عومەر سەید عەلی تەئکیدى
لە بەرنامە و ستراتیژ بزوتنەوەى گۆڕان کردەوە تایبەت بە پرسى کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانى
دەرەوەى ئیدارەى هەرێم ئەویش بە گرتنەبەرى رێگەى چارهسهرکردنی کێشهکان بهگوێرهی مادهی 140 ی دهستوری عێراق و دیالۆگی هاوبهش له نێوان دانیشتوانی رهسهنی ناوچهکاندا.
عومەر سەید عەلى لەو
دیدارەدا جەختى کردەوە کە؛ پرسی ئەو ناوچانە پرسێکی نیشتمانییە و پێویستە بە بەرنامەیەکی
هاوبەشەوە کار بۆ پاراستنی خاکی کوردستان بکەین، هاوکات ئامادەیی بزوتنەوەى گۆڕانى
بۆ هەمو پشتیوانییەکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان دەربڕى بە ئامانجى کارکردن بەو
ئاڕاستەیە.
لەبارەى ناوەڕۆکى کۆبونەوەکەوە، د. محەمەد شوانى بە سایتى (گۆڕان)ى
راگەیاند: جەختمان لە بەرنامەى سیاسى گۆڕان و ئەو چارەسەرانە کردەوە کە لە چەند
ساڵى رابردودا بۆ یەکلاکردنەوەى ئەو ناوچانە بزوتنەوەى گۆڕان خستویەتیە ڕو چ لەسەر
ئاستى عێراق چ لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان و هەر لە کۆبونەوەکەدا ژوری ناوچە کوردستانیە
دابڕێنراوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان پێشنیاری چەند پڕۆژەیەکی کرد بۆ پاراستنی سیما
کلتوریە نەتەوەییەکان و گەشەپێدانی کۆمەڵگای لادێیی ئەم ناوچانە .