ئەنجومەنى قەزاى سۆرانى بزوتنەوەى گۆڕان کۆدەبێتەوە

06/10/2022

ئەنجومەنى قەزاى سۆرانى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ تاوتوێکردنى دواین پێشهاتەکان و دۆخى سنورەکە و داواکارى و ئاستى خزمەتگوزارییەکانى هاوڵاتییان و  ئامادەکارییەکانى کۆنفڕانسى نیشتیمانى کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (6/10/2022) لە مەکۆى سۆرانی بزوتنەوەی گۆڕان، کۆبونەوەى ئاسایی ئەنجومەنى قەزاى سۆران و بەشێک لە هەڵسوڕاوانى سنورەکە بەڕێوەچو، بۆ تاوتوێكردنی دوایین ئامادەكارییەكانی كۆنفڕانسى نیشتیمانى و ئاڵوگۆڕى را و سەرنجى هەڵسوڕاوان.

هاوکات شەوقی مستەفا سەرپەرشتیاری مەکۆی سۆران لەکۆبونەوەکەدا ئاماژەى بە دوایین ئامادەکارییەکان و پیشهاتەکانى دۆخى سیاسى هەنوکەییەکانی ئێستای عێراق و هەرێم کرد.

هەر لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەى دۆخى هاوڵاتییان و ئاستى خزمەتگوزارى و داواکارییەکان و بۆردومانەکانى ناوچە سنوریەکان لەلایەن ئێران و تورکیاوە کرا.

ئەوەلەكاتێكدایە، بزوتنەوەى گۆڕان سەرقاڵى خۆ رێکخستنەوەیە، یەکێک لەهەنگاوەکانیشى ئامادەکارییە بۆ بەستنى دوەم کۆنفڕانسى نیشتمانى.


هەواڵی زیاتر