فراكسیۆنی گۆڕان بە یاداشتێكی فەرمی داوای دەستپێكردنەوەی پڕۆژەكانی پارێزگای سلێمانی دەكات

11/10/2022

فراكسیۆنی گۆڕان بە یاداشتێكی فەرمی داوای دەستپێكردنەوەی پڕۆژەكانی پارێزگای سلێمانی دەكات و ئەوەش دەخاتەڕو کە زۆرێک لە کۆمپانیا و ەڵیندەرەکان بەهۆى خەرجنەکردنى پارەکانیانەوە مایەپوچ بون.

لەو یاداشتەدا كە رۆژى دوشەممە (10/10/2022) ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كردوە بۆئەوەی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران بكرێت، فراکسیۆنى گۆڕان ئاماژە بە خراپی دۆخی دارایی كۆمپانیاكان و بەڵێندەران دەكات بەهۆی خەرجنەكردنەوەی پارەكانیان لەلایەن حکومەتە و ئەوە دەخاتەڕو کە بەشێک لە کۆمپانیاکان مایەپوچ بون.

هەر لەو یاداشتەدا فراكسیۆنی گۆڕان داوای دەستپێكردنەوەی پڕۆژەكان لە پارێزگای سلێمانی دەكات، لەگەڵ تەواو كردنی پڕۆژە تەواو نەكراوەكان.


هەواڵی زیاتر