ئامارێک: لە چوار ساڵدا فراکسیۆنى گۆڕان لە دەرەوەى پەرلەمان زیاتر لە چوار هەزار چالاکى هەبوە
16/10/2022
بەپێى
ئامارێک کە فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان بڵاوى کردوەتەوە، لەماوەى نێوان
کانونى یەکەمى ساڵى (2018) تا یەکى تشیرینى یەکەمى ساڵى (2022)، هەشت پەرلەمانتارى
فراکسیۆنەکە چوار هەزار و (210) چالاکیان لە دەرەوەى پەرلەمان هەبووە.
بەپێى
ئامارەکە؛ چالاکییەکان دابەشکراون بەسەر (16)
جۆرى چالاکیدا کە بریتى بوون لە (هاوکارى هاوڵاتیان لەبەردەم دادوەر، هاوکارى
هاوڵاتیان لەبەردەم داواکارى گشتى و کەفالەتکردنیان، هاوکارى هاوڵاتیان لەبەردەم
دادگا بۆ کێشەکانیان، هاوکارى هاوڵاتیان لە بەندیخانەکان، هاوکارى هاوڵاتییان بە
هاوکارى دارایى، هاوکارى خێزان بە دارایى، کۆمەکى خێزان جگە لە دارایى، هاوکارى
هاوڵاتیان لە بابەتى تەندروستیدا، هاوکارى هاوڵاتیان لە کەرتى خوێندنى باڵا،
بەسەرکردنەوەى هاوڵاتیان، بەسەرکردنەوەى هونەرمەندان و مامۆستایانى ئاینى، لێدوان
بۆ میدیاکان، دەرچونەکان بەمەبەستى کار و ئەرکى پەرلەمان و چەندین چالاکى دیکە).
کۆى گشتى
سەرجەم ئەو چالاکیانە، چالاکى دەرەوەى پەرلەمانن و بەدواداچونەکانى ناوپەرلەمان و
پێشکەشکردنى پڕۆژەیاسا بە پەرلەمان، لە ئامارەکەدا هەژمار نەکراوە.
چالاکى
پەرلەمانتارەکان لە ئامارەکەدا بەم شێوەیە بووە:
* گۆران عومەر، لیژنەى رۆشنبیرى و لیژنەى ناوچە دابڕاوەکان
– (510) چالاکى
* شایان کاکە
ساڵح، تەندروستى و ژینگە و مافى بەکاربەر و کاروبارى پەرلەمان و سکاڵا- (380)
چالاکى.
* گۆڵستان
سەعید، لیژنەى کاروبارى کۆمەڵایەتى و مافى مرۆڤ و لیژنەى داکۆکیکردن لە مافى
ئافرەت- (610) چالاکى.
* بەڵێن
ئیسماعیل، لیژنەى دارایى- (480) چالاکى.
* یاسین خزر،
لیژنەى ناوخۆ و کشتوکاڵ – (620) چالاکى.
* جەلال
محەمەد ئەمین، لیژنەى یاسا و لیژنەى تەندروستى – (460) چالاکى.
* شاخەوان
رەئوف بەگ، سەرۆکى لیژنەى ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان و لیژنەى شەهیدان- (610)
* رزگار
مەحمود، لیژنەى شارەوانى و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار و کاروبارى پێشمەرگە
– (540) چالاکى.