كۆبونەوەى ئاسایی ئەنجومەنى قەزاى سۆران بەڕێوەچو

03/11/2022

ئەمڕۆ پێنجشەممە (3/11/2022) کۆبونەوەى ئەنجومەنى قەزاى سۆرانى بزوتنەوەی گۆڕان بەئامادەبونی باژێروان و سەرپەرشتيارى ژورى پەيجورى لە مەکۆى سۆران بەڕێوەچو، بۆتاتوتوێکردنى چەند پرسێکى ناوخۆیی و کۆنفڕانسى نیشتیمانى و دیاریکردنى چەند بەرپرسیارێتییەکى نوێ.

لە کۆبونەوەکەدا هەریەکە لە شەوقی مستەفا باژێروانی مەکۆی سۆران و عەبدوڵا عارف، سەرپەرشتیاری رێکخەری ژوری پەیجوری بەرچاو رونییان دا لەبارەى دوایین کۆبونەوەکانى جڤاتى گشتى و جڤاتى نیشتیمانى و ئامادەکارییەکانى بەستنى دوەم کۆنفڕانسى نیشتیمانى.

هەر لە کۆبونەوەکەدا ئاڵوگۆڕى بەرپرسیارێتى چەند ئەرکێکى ئەنجومەنى قەزاکە لەژێر رۆشنایی دەستورى ناوخۆی بزوتنەوە گۆران بەڕیوەچو بەشێوەیەک؛ ئیدريس عبدالرحمن وەک سكرتێری مەكۆ و ئەحمەد فارس بە كارگێڕى مەکۆ و ئارى عەبدوڵا بە بەرپرسى ميديياى مەکۆ هەڵبژێردران.


هەواڵی زیاتر