ئەنجومەنی قەزای سەیدسادقی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە

05/11/2022

ئەمڕۆ شەممە (٥/١١/٢٠٢٢) ئەنجومەنی قەزای سەیدسادقی بزوتنەوەی گۆڕان، بۆ تاوتوێکردنی هەنگاوەکانی تایبەت بە بەستنی دوەم کۆنفرانسی نیشتیمانی کۆبوەوە.

لە کۆبوونەوەکەداو ئەنجام و بڕیاری دوایین کۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانی و جڤاتی گشتی و ئامادەکاریەکانی بەستنی دوەم کۆنفرانسی نیشتیمانی و هەنگاوەکانی خۆڕێکخستنەوەو ئاشتەوایی ناوماڵی گۆڕان گفتووگۆیان لەبارەوە کرا.

هاوكات دواین بارودۆخی سیاسی کوردستان و پەیوەندیە سیاسیەکانی بزوتنەوەی گۆڕان و لایەنەکانی دیکە بۆ ئامادەبووان ڕونکرایەوەو جەخت کرایەوە کە ستراتیژی بزووتنەوەی گۆڕان خزمەتکردنی هاوڵاتیان و کارکردنە بە گیانی نیشتیمانیانە و پاراستنی قەوارەی هەرێم و شکۆی هاونیشتیمانیان و گوزەرانی خەڵكە.


هەواڵی زیاتر