مەكۆی سەیدسادق: هەیكەلیەتی زۆرینەی ئۆرگانەكانی سنورەكەمان رێكخراونەتەوە
01/08/2026
ئەمڕۆ شەممە (١ی٨ی٢٠٢٦)، ستافی مەكۆی سەیدسادقی
بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی مەكۆی سەرەكیان كرد لە شاری سلێمانی و لەگەڵ دانا ئەحمەد
مەجید كۆبونەوە.
لە دیدار و سەردانەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی سیاسی، ئاڵنگاری
و پێشهاتەكان كرا، هاوكات گفتوگۆی دوایین بەرەوپێشچوون و ئامادەكارییەكان كرا
پەیوەست بە دۆخی ڕێكخراوەیی و هەنگاوەكانی رێكخستنەوەی ئۆرگانەكان و لەوچوارچێوەیەدا
مەكۆی سەیدسادق لە دووتوێی ڕاپۆرتێكدا رونیان كردەوە كە هەیكەلیەتی زۆرینەی ئۆرگان
و یەكە رێكخراوەییەكانی سنورەكەیان رێكخراونەتەوە و لە پەیوەندی و هەماهەنگیشدان
لەگەڵ زۆرینەی ئەو هەڵسوڕاو و كەسایەتیانەی پێشتر پاڵپشتی بزوتنەوەی گۆڕانیان
كردووە بۆئەوەی لە قۆناغی نوێدا بە هەمان گوڕ و تینەوە لەپشت بزوتنەوەكەبن.
هەروەك جەختكرایەوە لەوەی كاری پێكەوەیی بكرێت بۆئەوەی بتوانرێت
لە سنوری قەزا و شارۆچكەكاندا هەڵسوڕاوان رێكبخرێنەوەو هەماهەنگی زیاتر بكرێت بۆ
قۆناغی داهاتوو.