وەفدێکی بزوتنەوەی چاکسازی نیشتیمانی سەردانی مەکۆی سەیدسادقی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات

29/07/2024


پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە (۲۹/٧/٢٠٢٤) مەڵبەند ئەحمد باژێروانی قەزای سەیدسادق و ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەرى ئەنجومەنی قەزای سەیدسادقی بزوتنەوەی گۆڕان، پێشوازیان کرد لە وەفدێکی بزوتنەوەی چاکسازی نیشتیمانی بە سەرۆکایەتی لێپرسراوی ناوەندەکانی شارەزووری بزووتنەوەی چاکسازی نیشتیمانی و وەفدی یاوەری کە بۆ پتەوکردنى پەیوەندییەکان و پیرۆزبایی یەکەم بەشدارى سیاسى گۆڕان سەردانى مەکۆیان کرد.

لە دیدارێکدا وەفدی میوان بە گرنگیەوە رۆڵی بزووتنەوەی گۆڕانیان لە هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان و گرنگیدان بە گەنج لە بەشداری سیاسی و ئامانجەکانی بزووتنەوەکەیان لە تێکۆشان دژی گەندەڵی و نادادی، بەرز نرخاند.

هاوکات جەخت لە کاری هاوبەش کرایەوە بە تایبەتی لە هەوڵدان بۆ چاکسازی کردن لە سیستمی سیاسی هەرێمی کوردستان و کارکردن بە ئامانجی خزمەتکردن بە دانیشتوانی سنورەکە.


هەواڵی زیاتر