سۆران؛ شاندێکى یەکێتى سەردانى مەکۆى گۆڕان دەکات

14/11/2022

شاندێکى یەکێتى سەردانى مەکۆى سۆرانى بزوتنەوەى گۆڕان دەکات و لە کۆبونەوەیەکدا پرسى چاکسازى و دۆخى سنورى ئیدارەى سۆران تاوتوێکرا و جەخت لە پێویستى یەکڕیزى نێوان لایەنە سیاسییەکان کرایەوە بەتایبەت لە پرسە نیشتیمانى و نەتەوەییەکان.

رۆژى دوشەممە (١٤/١١/٢٠٢٢)، شاندێکى مەڵبەندى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان سەردانى مەکۆى سۆرانى بزوتنەوەى گۆڕانیان کرد و لەلایەن باژێروان ئەندامانى ئەنجومەنى قەزاى سۆرانەوە پێشوازیان لێکرا.

لە دیدارێکدا پەیوەندی نیوان هەردولا و بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابوری و پرسی چاكسازی بەگشتی و سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەتایبەت گفتوگۆى لەبارەوە کرا، هاوکات هەردولا هاوڕابون لەسەر ئەوەى هێرش و داگیركاری لە سنورەكە بوەتە هۆى مەترسی گەورە لەسەر دانیشتوان و گوندەکان و کشتوکاڵ و ئاژەڵدارى "لەمپەری گەورەن لەبەردەم بەرەو پیشچونی دۆزی رەوای گەلی كورد".

هەروەک جەخت لە پێویستى یەکڕیزى نێوان لایەنە سیاسییەکان کرایەوە بەتایبەت لە پرسە نیشتیمانى و نەتەوەییەکان و دوپاتکرایەوە کە ناكۆكی و ناتەبایی هیزە سیاسیەكان پرس و دۆزی كورد بەرەو هەڵدێرو ئاییندەیەکى نادیار دەبات.


هەواڵی زیاتر