"پەرۆشی ئیرادەی بزوتنەوەی گۆڕان لە لوتکەیە بۆ ئاشتەوایی"
21/11/2022
ژوری رەوەندی
کوردی کۆبونەوەیەک بۆ د.کتۆر بورهان یاسین و هەڵسوڕاوانى گۆڕان لە رەوەندى کوردى
رێکدەخات سەبارەت بە پرۆژەی ئاشتەوایی لەناو بزوتنەوەی گۆڕاندا.
فوئاد
جەمال، سەرپەرشتیاری ژووری رەوەندی کوردی لە سەرەتاى کۆبونەوەکەدا ئاماژەى بە
دوایین گۆڕانکارییەکان و هەوڵەکانى د. بورهان یاسین کرد سەبارەت بە ئاشتەوایی و
رێکخستنەوەى نێوماڵى بزوتنەوەى گۆڕان.
لاى
خۆیەوە د. بورهان یاسین بە وردی باسی لە پڕۆژەکەی و گفتوگۆی هەمەلایەنەی لەگەڵ
سەرجەم کارەکتەرە سیاسیە سەرەکیەکانی ناو پرۆژەی ئاشتەوای کرد و گەشبینى خۆى
نیشاندا بەوەی هه نگاوی باش نراوە و لەئایندەیەکی نزیکدا دەرەنجامی هەوڵ و
ماندوبوونەکان دەردەکەوێت و رایگەیاند: پەرۆشی ئیرادەی بزوتنەوەی گۆران لە لوتکەدایە
بۆ ئاشتەوایی.
هاوکات گۆڕانخوازانی
بەشداربو سەرنج بۆچون و پرسیارەکانیان خستەڕو، پشتیوانی خۆشیان بۆ پرۆژەی ئاشتەوایی
دوپاتکردەوە.