فراكسیۆنی گۆڕان: بڕینی دەرماڵەی مامۆستایان و فەرمانبەران قبوڵ ناکەین
27/02/2019
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان دڵنیایی دەداتە مامۆستایان و فەرمانبەران کە
دەرماڵەکانیان نابڕدرێت و رایگەیاند: زۆرینەی موچە دەرماڵەیە، بڕینی قبوڵ ناکەین.
ئەمڕۆ چوارشەممە، رایه‌ڵه‌ی مامۆستایانی بزوتنەوەی گۆڕان، لە باڵەخانەی
پەرلەمان و بۆ گفتوگۆکردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی په‌روه‌رده و چاره‌سه‌ری گرفته‌کانی
مامۆستایان و پلانی چاره‌سه‌ری پاشه‌که‌وتی موچه، لەگەڵ فراکسیۆنی گۆڕان
کۆبونەوە.
عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان رایگەیاند: رایه‌ڵه‌ی مامۆستایان، ژمارەیەک
پڕۆژه‌یان ئاماده‌کردوه بۆ چاره‌سه‌ری گرفتی په‌روەرده و بڕیاره فراکسیۆنی گۆڕان
به هاوکاریی فراکسیۆنه‌کانی دیکه کاریان له‌سه‌ر بکات.
له‌باره‌ی ده‌نگۆی بڕینی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران، عه‌لی حه‌مه ساڵح،
ئاماژەی بەوەکرد (54%)ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌رماڵه‌یه، مامۆستایانی
دڵنیا کرده‌وه کە هیچ بڕیارێک نییه بۆ
بڕینی ده‌رماڵه و ئه‌و بابه‌ته‌ش قبوڵکراو نییه.
جەختی کردەوە؛ کە هه‌ندێک حاڵه‌تی نایاسایی هه‌ن لە موچە و دەرماڵەدا
ئەوانەی رێکدەخرێنەوە و هه‌رگیز قبوڵکراو
نییه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رێکی هه‌رێمی کوردستان له هاوپیشه‌که‌ی له‌عێراق که‌متر بێت.