مەکۆى سەیدسادق: بە شانازى و بەڵگەوە ناوەکان و خاڵبەندیەکانیان دەخەینەڕو کە گۆڕان و وەزیرى کاروبارى کۆمەڵایەتى هیچ دەستوەردانێکیان نەکردوە لە دامەزراندنى فەرمانبەرانى گرێبەست

19/01/2023

مەکۆی سەیدسادقی بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی ناوی دامەرزراوانی گرێبەست لە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری کۆمەڵایەتی لە قەزاکە رایدەگەیەنێت؛ شانازیەکی گەورەیە بۆ بزوتنەوەی گۆڕان و وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی کە توانییان جیاواز لە هەمو  دامەزراندنی لایەنەکانی دەسەڵات و بە بیروباوەڕی گۆڕانانەوە، دادپەروەری لە دامەزراندنەکاندا بکەن بێ هیچ دەستوەردانێک، بەڵام چەند کەس و لایەنێك بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان کارە باشەکان هەوڵی چەواشەکاری دەدەن. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە (19/1/2023)، مەکۆی سەید سادقی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند:  لە کاتێکدا بە خۆشحاڵی و شانازیەوە پیرۆزبایی کردنەوەی بەڕێوەبەریەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی سەیدسادق ڕادەگەیەنین، لە هەمانکاتیشدا نیگەرانین لەو پەیج و کەس و لایەنانەی کە هەمیشە لە دیدی تەسکی بەرژەوەندی تایبەت یان سیاسی دەڕواننە هەر جوڵە و هەوڵێکی خزمەتکردن و بەردەوام لە هەوڵی یەکتر شکاندن و بێ بایەخ کردنی کارە باشەکاندان و بەو پەڕی بێ ویژدانیەوەو لە ژێر ناوی دڵسۆزیدا لە هەوڵی بڵاوکردنەوەی سەر دێڕی پڕ لە چەواشەکاریدان بە ئامانجی کۆکردنەوەی لایک و کۆمێنت.

لەبارەی چۆنیەتی دامەزرانی ئەو کەسانەوە، مەکۆی بزوتنەوەی گۆڕان لە سەیدسادق دەڵێت: ئێمە لەکاتێکدا بە توندی ئەو چەواشەکاریە ڕەت دەکەینەوە و بە بەڵگەوە ناوەکان و خاڵبەندیەکانیان دەخەینە ڕو و لە هیچ قۆناغێکی پڕکردنەوەی فۆڕمەکان، جیاکردنەوە، خاڵبەندی کردن، چاوپێکەوتن، مەکۆی سەیدسادق و هیچ کەسێکی بزوتنەوەی گۆڕان دەستێوەردانی بۆ بەرژەوەندی هیچ کەسێک نەکردوە.



ڕونکردنەوەیەکی پێویست بۆ هاوڵاتیانی ئازیزی شاری سەیدسادق

لە کاتێکدا کە بە خۆشحاڵی و شانازیەوە پیرۆزبایی کردنەوەی بەڕێوەبەریەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی سەیدسادق ڕادەگەیەنین ، لە هەمانکاتیشدا نیگەرانین لەو پەیج و کەس و لایەنانەی کە هەمیشە لە دیدی تەسکی بەرژەوەندی تایبەت یان سیاسی دەڕواننە هەر جوڵەو هەوڵێکی خزمەتکردن و بەردەوام لە هەوڵی یەکتر شکاندن و بێ بایەخ کردنی کارە باشەکاندان و بەو پەڕی بێ ویژدانیەوەو لە ژێر ناوی دڵسۆزیدا لە هەوڵی بڵاوکردنەوەی سەر دێڕی پڕ لە چەواشەکاریدان بە ئامانجی کۆکردنەوەی لایک و کۆمێنت، لە کاتێکدا بیر لەوە ناکەنەوە کە ئەوان بەرپرسیاریەتی ئەخلاقی و میدیاییان لەسەر شانەو ئەم جۆرە پۆستکردنەی سۆشیال میدیا جگە لە پشێوی کۆمەڵایەتی هیچ خزمەتێک بە ئاوەدانی شار ناکەن.

بە داخەوە دوای ڕاگەیاندنی ناوی دامەزراوانی گرێبەست بۆ بەڕێوەبەرایەتی ناوبراو، پەیجێکی شارەکەمان بە مەبەست ناوی چواری دامەزراوانی لابردوەو لە ڕێگەی لێکچونی ناوی سیانی کەسەکانەوە وای بڵاو کردۆتەوە کە دامەزراوەکان یانزە کەسیان ئامۆزاو خزمی یەک بن و بە نزیکایەتی سیاسی دانرابن! بۆ ئەمەش دەستی تۆمەت بۆ بزوتنەوەی گۆڕان درێژ دەکەن، ئێمە لەکاتێکدا بە توندی ئەو چەواشەکاریە ڕەت دەکەینەوەو بە بەڵگەوە ناوەکان و خاڵبەندیەکانیان دەخەینە ڕو لە هەمانکاتیشدا دەمانەوێت بڵێین.

لە هیچ قۆناغێکی پڕکردنەوەی فۆڕمەکان، جیاکردنەوە، خاڵبەندی کردن، چاوپێکەوتن، مەکۆی سەیدسادق و هیچ کەسێکی بزوتنەوەی گۆڕان دەستتێوەردانی بۆ بەرژەوەندی هیچ کەسێک نەکردوە.

ژمارەی فۆڕمەکان لە سەرو 2500 کەس بون و بەو پەڕی دادپەری و بە ئاشکرا قۆناغەکانی جیاکردنەوەو پەسەندکردن بەڕێوە چون.

شانازیەکی گەورەیە بۆ بزوتنەوەی گۆڕان و بەڕێز خاتو کوێستان وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی کە توانییان جیاواز لە هەمو  دامەزراندنی لایەنەکانی دەسەڵات و بە بیروباوەڕی گۆڕانانەوە، دادپەروەری لە دامەزراندنەکاندا بکەن.

لە کاتێکدا خزمەتکردن بە ئەرکی سەرشانمان دەزانین نەک بۆ بابەتی میدیایی، لە هەمانکاتیشدا لەوە تێدەگەین کە سەرکەوتنەکان خاوەنیان زۆرەو کەم کەسیش شان دەخاتە ژێر کەموکوڕیەکان. بۆیە لێرەوە سوپاسی هاوڕێیانمان کاک انور تاهیر و کاک فاضل احمد و کاک بێستونی شەهید جەبار دەکەین کە ڕۆڵی سەرەکییان هەبو لە کردنەوەی ئەم بەڕێوەبەرایەتیە، هەروەها دەستخۆشیشمان بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و جەنابی پارێزگارو قایمقام و  هەمو ئەو کەس و لایەن و دامەزراوانەی دیکەش هەیە کە لەم بارەیەوە ڕۆڵیان هەبوە.

لە کۆتاییدا داواکارین هاوشاریانی بەڕێزمان بە وردی سەرنجی پۆستەکانی سۆشیال میدیا بدەن پاشان کۆمێنتەکانیان بنوسن، هەروەها داوا لە هەمو پەیج و چالاکانی تۆڕەکانی سۆشییال میدیاش دەکەین،خۆیان لە ڕق و کینە دابماڵن و بە ویژدانی ئاسودەوە بابەتەکانیان بۆ خزمەتی گشتی هەڵبژێرن.

مەکۆی سەیدسادقی بزوتنەوەی گۆڕان
19/1/2023


هەواڵی زیاتر