رێکخەرى ژورى پەرلەمان: پێویستمان بەیەک دەسەڵات و یەک ئیدارە هەیە کە خەڵک هەڵیبژێرێت
22/01/2023
رێکخەرى ژورى
حکومەت و پەرلەمانى بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ تائێستا نەمانتوانیوە حکومەتێک
بە ئیدارەیەکی تەندروست بەڕێوەبەرین، لەکاتێکدا پێویستمان بەیەک دەسەڵات و یەک
ئیدارە هەیە کە خەڵک هەڵیبژێرێت و چارەسەرى ئەم دۆخەش بەوە دەکرێت کە سەرکردە
سیاسییەکان بە یەک ئیرادەی بەرپرسیارێتی سیاسی و ئەخلاقی لە دۆخەکە بگەن.
کاردۆ محەمەد،
رێکخەرى ژورى پەرلەمانى بزوتنەوەى گۆڕان ئەمڕۆ یەکشەممە (22/1/2023) لە کۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: تائێستا نەمانتوانیوە حکومەتێک بە ئیدارەیەکی تەندروست،
نەک بە لێکەوتەنەکانی دو دەسەڵات بەڕێوەبەرین لەکاتێکدا پێویستمان بە یەک دەسەڵات
و یەک ئیدارە هەیە "ئەمە بەشێوەیەک چارەسەر دەکرێت کە سەرکردە سیاسییەکانی
کورد، بە یەک ئیرادەی بەرپرسیارێتی سیاسی و ئەخلاقی لە دۆخەکە بگەن و کۆتایی بەو
شێوازە بهێنن و بچینە ڕێگایەکی دیکە کە ڕێگای خەڵکە، خەڵک بکەینە حەکەم و خەڵک
بڕیار بدات کێ کوردستان بەڕێوەبەرێت".
لەپارەى پرۆسەى
دیموکراسى بۆ حکومڕانى، دەڵێت: ئایا ئێمە هەمومان کۆکین لەسەر ئەوەی کوردستان حوکمێکی
دیموکراسی هەبێت؟، چونکە سیستمی دیموکراسیش رێسای خۆی هەیە، ئەوەی گرنگە ئەو
ئیرادەیە کە قۆناغێک دادەنێت کە کۆتایی بەو ململانییە دەهێنێت .
ئاماژە بەوەش
دەکات؛ ستراتیژى هاوبەشى نیشتیمانى بە رەمزە هاوبەشەکان و کۆدەنگى لەسەر رێساکەى و
پشتیوانى خەڵک دەبێت، "ئومێد دەکەین شەڕەکانمان بۆ ئەو کۆدەنگى و ستراتیژە
هاوبەشە بێت کە وڵاتەکەمان پارێزێت، چونکە تاکە شوێن کە دانپێدانانی دەستورى و نێودەوڵەتی
هەیە هەرێمی کوردستانە، بۆیە نائومێدکردنى و خراپ بونى و دروستکردنى کێشە بۆى، رەنگدانەوەی
دەبێت لەسەر هەمو کوردستان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش".