شاندێکى یۆنامى سەردانى بزوتنەوەى گۆڕان دەکات
23/01/2023
شاندێکى نێردەى نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، سەردانى
بزوتنەوەى گۆڕان دەکات و پێکەوە پرسى هەڵبژاردن و پەیوەندى نێوان لایەنە
سیاسییەکان تاوتوێ دەکەن.
ئەمڕۆ دوشەممە (٢٣/١/٢٠٢٣)، شاندێکى یۆنامى کە پێکهاتبون لە مونیاراتزى
مۆتسى و بڵند سەعد حسێن، راوێژکارانى کاروبارى سیاسیى یۆنامى، سەردانى بزوتنەوەى
گۆڕانیان کرد و لەلایەن کاردۆ محەمەد رێکخەرى ژورى پەرلەمانى بزوتنەوەى گۆڕان و
گوڵستان سەعید سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان و بەڵێن ئیسماعیل و جەلال محەمەد، ئەندامانى
فراکسیۆنەکە، پێشوازیان لێکرا.
لە کۆبونەوەکەدا، رەوشى سیاسى هەرێم و پەیوەندى نێوان لایەنەکان
گفتوگۆیان لەبارەکرا و جەختکرایەوە لەسەر دۆزینەوەى خاڵە هاوبەشەکانى نێوان
لایەنەکان و بەهێزکردنەوەى دامەزراوەکان.
هاوکات هەردولا هاوڕابون لەسەر پێویستیی ئەنجامدانى
هەڵبژاردنێکى پاک و بێگەرد لەمساڵدا.