ئەنجومەنی قەزاى سۆرانى بزوتنەوەى گۆڕان کۆدەبێتەوە

29/01/2023

ئەنجومەنی قەزای سۆران دۆخى سیاسی و ئابوری و ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و چەند پرسێکى ناوخۆیی تاوتوێ دەکات.

لە مەکۆى سۆران، ئەنجومەنی قەزای سۆران بەسەرپەرشتی شەوقی مستەفا کۆبونەوەی ئاسایی خۆی بۆ تاوتوێکردنى چەند پرسێکى پەیوەست بە ژیان و گوزەرانى هاوڵاتییان و نەمون و کەمیی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانى هاوڵاتیان و  ناسەقامگیری دۆخی سیاسی و ئابوری سنورەکە و هەرێمی کوردستان و مەترسیەکانی سەر قەوارەی هەرێم کۆبوەوە.

لە کۆبونەوەکەدا هەوڵدان بۆ باشکردنى ژیان و گوزەرانی خەڵک و لابردنى ئاستەنگەکانی بەردەم ژیانی ڕۆژانە و کەمی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان لە رێى ئۆرگانەکان و نوێنەرانى گۆڕان لە حکومەت و ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکان جەختى لێکرایەوە، هاوکات دۆخی ناوخۆیی گۆڕان و ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی کۆنفڕانسی نیشتیمانی و قۆناغى داهاتوى بزوتنەوەکە گفتوگۆى لەبارەوە کرا.


هەواڵی زیاتر