ئەندامێکى جڤاتى نیشتیمانى: بانگەوازەکەى گۆڕان بۆ ئاشتەوایی هەڵگرتنى بەرپرسیارێتییە
13/02/2023
ئەندامێکى
جڤاتى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ بانگەوازەکەى گۆڕان بۆ ئاشتەوایی
هەڵگرتنى بەرپرسیارێتییە و بەبێ دودڵی گۆڕان گفتوگۆ لەسەر هەر بەرنامە و پێشنیارێک
دەکات کە پێشکەشی بزوتنەوەکە دەکرێت.
کاردۆ محەمەد،
رێکخەرى ژورى پەرلەمان و ئەندامى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان لەبارەى
بانگەوازەکەى بزوتنەوەکە بۆ ئاشتەوایی، رایدەگەیەنێت؛ بانگەوازەکەى گۆڕان بۆ
ئاشتەوایی هەڵگرتنى بەرپرسیارێتییە جڤاتى نیشتیمانى لە کۆبونەوەى خۆیدا بڕیاریداوە
بێ هیچ دو دڵییەک قسە لەگەڵ هەر بەڕێزێک بکرێت کە بە هۆکارێک دور کەوتبنەوە لە
گۆڕان، ئەوەش دەربڕین و گوزارشتە لە نیازپاکی بۆئەوەى هەمو وزەکان کۆبکەینەوە.
دەشڵێت:
بزوتنەوەى گۆڕان کە دامەزرا ستایلێکى نوێ بو وەک پارتێکى سیاسی ئێستاش خاوەن پڕۆژە
و دنیابینى و بەرنامەى خۆیەتى، کە توشى کیشە و پاشەکشەش بوە لە دۆخێکدایە کە لەهەمو
رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و عێراق هیچ هێزێک نیە پاشەکشەى نەکردبێ، بەڵام لە ماوەى
رابردودا بەرپرسیارێتى ئەو پاشەکشەیەش هەڵگیراوە و ساڵێکە لیژنەى باڵاى کۆنفڕانسى
هەیە راپۆرت و دۆسیەکان هەموى تەواو بوە، ئێستاش لە دواى ئەو بانگەوازەى
بڵاوکرایەوە بتوانێ لەگەڵ ئەو خەڵکانەى سەرکردە و نوخبە و هەڵسوڕاوبون نەخشە و
پلانێکى نوێ دابڕێژێت مەحاڵ نییە و کارێکى زۆرباشە، چونکە لە درەوەى گۆڕان بەدیلێک دروست نەبوە.