ژوری رەوەندی کوردی لەگەڵ بەشێک لە هەڵسوڕاوانی وڵاتی سودی کۆدەبێتەوە
13/02/2023
ژوری رەوەندى
کوردى بزوتنەوەى گۆڕان ئەرکە رێکخراوەییەکان و پڕۆسەى ئاشتەوایی و کۆنفڕانسى نیشتیمانى
لەگەڵ هه ڵسوڕاوانی سوید تاوتوێ دەکات.
لەو کۆبونەوەیەدا
کە لە رێگای ئۆنلاین بە ئامادەبونی سەرپەرشتیاری ژوری رەوەند و ئەندامانی ژورەکە
بەڕێوەچو، ئەرکە رێکخراوەییەکانى بزوتنەوەى گۆڕان لە سنورى ژوری رەوەند و وڵاتی سوید،
بانگەوازکەى بزوتنەوەى گۆڕان و پرسى ئاشتەوایی و بەستنى کۆنفڕانسى نیشتیمانى تاوتوێ
کرا.
هاوکات دواین هەوڵ
و هەنگاوەکانى بەستنی دوەم کۆنفرانسی نیشتمانی بزوتنەوەى گۆڕان و پڕۆژەى ئاشتەوایی
و هەنگاوەکانى خۆڕێکخستنەوە و ئامادەکارى بۆ قۆناغی داهاتو گفتوگۆى لەبارەوە کرا،
لای خۆیانەوە هه ڵسوڕاوانی پێشنیار و سەرنجەکانیان خۆیان خستەڕو بۆ باشتر بەڕێوەچونى
هەوڵ و هەنگاوەکان بۆ قۆناغی نوێ و رێکخستنەوەى ئۆرگانەکانى دەرەوە.