شەوقى سورچى: ئاستەنگ و لەمپەرى گەورەى ناوخۆ و دەرەکى خراوەتە بەردەم بزوتنەوەى گۆڕان

20/02/2023

ئەنداماێکى جڤاتى نیشتیمانى رایدەگەیەنێت؛ لە رابردودا ئاستەنگ و لەمپەرى گەورەى ناوخۆ و دەرەکى هاتوەتە بەردەم بزوتنەوەى گۆڕان لەگەڵ کۆمەڵێک هۆکارى بابەتى کە وایکردوە تۆزێک لە گەیشتن بە ئامانجەکەى هێواشى بکاتەوە، بەڵام بزوتنەوەى گۆڕان ئامانجى باڵا و نەتەوەیی و نیشتیمانى هەیە هەر لەو سۆنگەیەوەیە کە بانگەوازى ئاشتەوایی کردوە بۆئەوەى هەمو ئەو بەڕێزانەى رۆژێک لە رۆژان لە گۆڕان کاریان کردوە هاوشانى دەنگدەرەان، پێکەوە کەموکوڕى و هەڵەکان راست بکەینەوە و شان بدەینە بەرپرسیارێتى لەپێناو بەدى هێنانى ئەو ئامانجە باڵایانە.

شەوقى سورچى، باژێروانى سۆران و ئەندامى جڤاتى نیشتیمانی بزوتنەوەى گۆڕان لەبارەى رەخنەکان لە بزوتنەوەى گۆڕان و بانگەوازى ئاشتەوایی بزوتنەوەکە، ئاماژە بەوە دەکات؛ ئەو رەخنانەى ئاڕاستەى گۆڕان دەکرێت هەمە لایەنن، بەشێکى هەرە زۆریان لە دڵسۆزیی و خەمخۆرییانە بۆ ئەم بزوتنەوەیە، بەڵام هەندێکیان ئەوانەن کە گۆڕان بە لەمپەر لەبەردەم دیکتاتۆرییەت دەزانن و کار لەسەر بێئومێدکردنى هەڵسوڕاوان و دەنگدەران دەکەن، لەم نێوەندەدەدا ئەوانەى لە سۆنگەى بەرپرسیارێتیەوە رەخنە دەگرن و پێشنیازیان هەیە پێشنیارەکانیان بە هەند وەردەگیرێت و پێکەوە دەتوانین کەموکوڕى و هەڵەکان راست بکەینەوە و شان بدەینە بەرپرسیارێتى و درێژەدان بە خەباتى مەدەنی بۆ بەدیهێنانە ئامانجە باڵا و سەرەکییەکانى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ پرۆسەى سیاسى و باشکردنى ژیانى خەڵک کارکردن لەسەر پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەکان و دژى نادادى کۆمەڵایەتى و ناوچەیی و سەروەربونى یاسا و ماف و ئازادییەکان.

هەروەک جەخت دەکاتەوە لەوەى گۆڕان خاوەنى کۆمەڵێک پڕۆژەى نیشتیمانییە و ئامانجى باڵاى بەدیهێنانى ئامانجە باڵاکانى خەڵکى کوردستانە، لەرابردوشدا خەباتى بۆئەوە کردوە و بەشدارنەبوە لە دزى و گەندەڵى و دژى میللەتى خۆى نەبوە، بەڵکو تەنها تۆزێک لە گەیشتن بە ئامانجەکەى هێواش بوەتەوە، ئەوەش بەهۆى ئاستەنگ و لەمپەرى گەورەى ناوخۆ و دەرەکى کە خراوەتە بەردەم پرۆژەکانى، ئێستاش لەرێگەى پڕۆژەى ئاشتەواییەوە بزوتنەوەى گۆڕان دەیەوێت لەگەڵ هەمو دەنگدەران و ئەو بەڕێزانەى رۆژێک لە رۆژان لە گۆڕان کاریان کردوە کە سەروەتێکى بەنرخى ئەم بزوتنەوەیەن، پێکەوە لە قۆناغێکى نوێ کەموکوڕییەکان چاک بکەین و هەوڵ بۆ ئامانجە باڵاکانمان بدەین.


هەواڵی زیاتر