مەکۆى سۆران؛ کۆبونەوەیەک لەبارەى بانگەوازەکەى بزوتنەوەى گۆڕان و پڕۆسەى ئاشتەوایى بەڕێوەچو

25/02/2023

ئەمڕۆ شەممە، لە مەکۆى سۆرانى بزوتنەوەى گۆڕان، باژێروان و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجومەنى قەزاى سۆران لەگەڵ ژمارەیەک لە هڵسوڕاوانى بزوتنەوەى گۆڕان لە سنورەکە کۆبونەوە.

لە کۆبونەوەکدا گفتوگۆ کرا لەبارەى بانگەوازەکەى بزوتنەوەى گۆڕان و پڕۆسەى ئاشتەوایی و دوا ئامادەکارییەکان بۆ کۆنفڕاسى نیشتیمانى و هەوڵەکانى خۆڕێکخستنەوە و بەهێزکردنەوەى بزوتنەوەى گۆڕان.

هاوکات بیر و را ئاڵوگۆڕکرا لەبارەى دوایین پەرەسەندنەکان و چۆنییەتى بەهێزکردنەوەى بزوتنەوەى گۆڕان و سەرنج و تێبینییەکانى هەڵسوڕاوان بۆ قۆناغى نوێ وەرگیرا.


هەواڵی زیاتر