وەفدێکى کۆمەڵەى پێشمەرگە دێرینەکان سەردانى مەکۆى سۆران دەکەن
26/02/2023
وەفدێکى کۆمەڵەى پێشمەرگە دێرینەکان سەردانى مەکۆى سۆران دەکات و لە
دیدارێکدا خەبات و قوریانیدانى هێزى پێشمەرگەى کوردستان بەرز نرخێندرا و جەخت لە
پێویستى یەکخستن و رێکخستنەوە و بەهێزکردنەوە و بە نیشتیمانیکردنى هێزەکانى پێشمەرگە
کرایەوە.
ئەمرۆ یەکشەممە (٢٦/٢/٢٠٢٣)، وەفدێکى لقى سۆرانى کۆمەڵەى پێشمەرگە
دێرینەکان بە سەرۆکایەتى ستار موسا، سەردانى مەکۆى سۆرانى بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد
و لەلایەن شەوقى مستەفا باژێروانى مەکۆ و
ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجومەنى قەزاوە پێشوازییان لێکرا، لە دیدارێکدا باس لە
خەبات و رەنج و ماندوبونی پێشمەرگە دێرینەکان کرا و ئاماژە بە رۆڵى مێژویی رەوانشاد
نەوشیروان مستەفا لە دروستکردنەوە و رێکخستنەوەى هێزى پێشمەرگە بەرز نرهێندرا.
باژێروانى سۆرانى بزوتنەوەى گۆڕان لە دیدارەکەدا ئاماژەى
بە روانینى بزوتنەوەى گۆڕان کرد بۆ رۆڵ و خەباتى هێزى پێشمەرگە و رونیکردەوە کە
پێویستە رێ بگیرێت لە شێواندنى شوناسی پێشمەرگە و پێویستە وەک هەمیشە بە رەمزى نەتەوەیی
و پارێزەری نیشتیمان بمێنێتەوە، ئەوەش بە یەکخستنەوە و رێکخستنەوەیان و
بەهێزکردنەوەیان دەبێت.