کاردۆ محەمەد: پێویستمان بە یەکڕیزى و سیاسەتێکى نیشتیمانییانەى راستەقینە هەیە
01/04/2023
ئەندامێکى
جڤاتى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ بەهۆى سیاسەتى هەڵە و لەدەستدانى
زۆبەى دەرفەتەکان لە قۆناغە جیاجیاکان گەیشتوینەتە لێوارى مەترسى زۆر گەورە، بۆیە پێویستمان
بە یەکڕیزى و پەیڕەوکردنی سیاسەت و دیدێکى نیشتیمانییانەى راستەقینە هەیە لەبەرژەوەندى
خەڵکى کوردستان.
کاردۆ محەمەد، ئەندامێکى
جڤاتى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت: بە حوکمى هەیمەنەى حیزبى، زۆربەى
دامەزراوەکان لەلایەن هێزە دەسەڵاتدارەکانەوە پەکخراون، هاوکات بەهۆى سیاسەتى هەڵە
و لەدەستدانى زۆبەى دەرفەتەکان لە قۆناغە جیاجیاکان
گەیشتوینەتە لێوارى
مەترسى زۆر گەوەر کە هەموو ئەوانەش پەیوەندى بە نەبونى پڕۆژەى نیشتیمانى و دیدى
هاوبەش هەیە.
ئەندامەکەى
جڤاتى نیشتیمانى جەخت دەکاتەوە لەوەى؛ پێویستە هێز و لایەنە سیاسییەکان لەسەر
ئاستى نەتەوەیی و نیشتیمانى لە بەغدا یەکگرتوبین و لە کوردستان ململانێ لەسەر کێشە
و گرفتەکان و نەبونى عەدالەت و جێبەجێنەکردنى سەروەرى یاسا و کەموکوڕییەکان بکەین
و دەشڵێت: یەکێک لە گرفتە سەرەکییەکانی کورد بە درێژایی مێژو وە ئێستاش پەیوەندى
بە ناتەبایی و نەبونى یەکڕیزییەوە هەیە، بۆیە بەرامبەر دەرەوە پێویستمان بە یەکڕیزى
و پەیڕەوکردنی سیاسەت و دیدێکى نیشتیمانییانەى راستەقینە هەیە.