کاردۆ محەمەد: گۆڕان لەگەڵ ئەوەدایە ململانێکان بە ئاڕاستەى چاکسازى و له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك چاره‌سه‌ربكرێن نەک بکرێنە قەیران بۆ خەڵک

19/04/2023


ئەندامێکى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان ئاماژە بەوە دەکات؛ ناكۆكی و ململانێی نێوان پارتی و یه‌كێتی بوه‌ته‌ قه‌یران له ‌هه‌رێمی كوردستان، دەشڵێت: گۆڕان وه‌كو هێزێكی سیاسی دژى دروستکردنى قەیرانە و لەگەڵ ئه‌وه‌دایە به ‌ئاڕاسته‌ی چاكسازی و له‌به‌رژه‌وه‌ندی و قازانجی خه‌ڵك كێشه‌ و قەیرانەکان به ‌لۆژیك و گفتو‌گۆ چاره‌سه‌ربكرێن.

كاردۆ محه‌مه‌د، رێکخەرى ژورى پەرلەمان و ئەندامى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان، رایدەگەیەنێت؛ گۆڕان وه‌كو هێزێكی سیاسی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین‌ به‌ئاراسته‌ی چاكسازی و له‌به‌رژه‌وه‌ندی و قازانجی خه‌ڵك كێشه‌ و قەیرانەکان به ‌لۆژیك و گفتو‌گۆ چاره‌سه‌ربكه‌ین و پشتیوانی خه‌ڵكی بۆ دروستبكه‌ین بۆ ئه‌وی ببێت به‌ گوشار، نه‌ك به‌ چه‌واشه‌كاری و ‌شێواندنی دیمه‌ن و بابه‌ته‌كان كه‌ ده‌رونی خه‌ڵك توشی ناسه‌قامگیری ببێت.

دوپاتیشى دەکاتەوە؛ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌وڵی ته‌واوی خۆی ده‌دات كێشه‌كان به‌ ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ردا بڕۆن بەتایبەت كه‌ ئێستا خه‌ڵكی هه‌رێم له‌ نه‌بونی و هه‌ژاریی و قه‌یران و بێموچه‌ییدا ده‌ژین و  چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئاستی عێراق و پرسی بودجه‌ و موچه‌ به‌رەوكوێ ده‌ڕوات، به‌ڵام لەم دۆخە هەستیارانەدا یه‌كێتی و پارتی راگه‌یاندنه‌كانیان وا ئاڕاسته‌ ده‌كه‌ن کە دۆخەکە به‌رەو خراپتربون ده‌ڕوات و ناكۆكی و ململانێی نێوانیان بوه‌ته‌ قه‌یران له ‌هه‌رێمی كوردستان.


هەواڵی زیاتر