سۆران؛ کۆبونەوەى ئەنجومەنى قەزاى بزوتنەوەى گۆڕان بەڕێوەچو

27/04/2023

ئەنجومەنى قەزاى سۆرانى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ تاوتوێکردنى چەند پرسێکى ناوخۆیی و دۆخى سیاسى و خزمەتگوزارییەکان و گوزەرانى خەڵک لە سنورەکە، کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (٢٧/٤/٢٠٢٣)، کۆبونەوەى ئاسایی ئەنجومەنی قەزای سۆران بە ئامادەبونى باژێروان و دەستە و رایەڵەکان لە مەکۆ بەڕێوەچوو، تێیدا بارودۆخی سیاسی و ئابوری و ئەمنی و کۆمەڵایەتی ناوخۆی هەرێم و ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییانى سنورەکە گفتوگۆى لەبارەوە کرا.

لە کۆبونەوەکەدا دۆخى ناوخۆیی بزوتنەوەى گۆڕان و هەنگاوەکانی ئاشتەوایی کۆنفڕانسی نیشتیمانی و رێکخستنەوەی ئۆرگانەکان رۆنکرایەوە و گفتوگۆى لەبارەوە کرا، ئەندامانی ئەنجومەن سەرنج و پێشنیارەکانیان خستەڕو.


هەواڵی زیاتر