باژێروانى سۆران: لە دیدى گۆڕاندا سەقامگیرى کۆمەڵایەتى و ئارامى ژیانى خەڵک ئەولەویەتە
08/05/2023
باژێروانى
سۆرانى بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ لە دیدى گۆڕاندا سەقامگیرى کۆمەڵایەتى و
ئارامى ژیانى خەڵک ئەولەویەتە و پێویستە بپارێزرێت، هیواخوازین هێزە سیاسییەکان و
کەسایەتی و توێژە جیاوازەکانیش پێکەوە هەماهەنگ و هاوکاربن بۆ ئاشتەوایی و
پاراستنى سەقامیگرى.
دواى ئەوەى
ئەمڕۆ بەرپرس و جێگر و ستافی ناوەندی کاروباری کۆمەڵایەتی یەکێتی نیشتیمانی
کوردستان لەمەڵبەندی (٦)ی سۆران سەردانی مەکۆی سۆران بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد و
لەلایەن ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجومەنى قەزاوە پێشوازیان لێکرا، لە دیدارێکدا دۆخى
سیاسی و کۆمەڵایەتی و گوزەرانى هاوڵاتیان تاوتوێکرا و شەوقى مستەفا باژێروانى
گۆڕان دیدو پەیامەکانی گۆڕانى دوپاتکردەوە
و هیوای خواست هێزە سیاسییەکان و کەسایەتی کۆمەڵایەتی و مامۆستایانی ئاینی و ئەکادیمیەکان
رۆڵی ئەرێنی ببینن و هاوکاربن بۆ ئەوەی کێشەوئاریشەکانی نێو کۆمەڵگا لەڕێی یاسا و
دادگا چارەسەربکرێن و دەستێوەردانی حزب لەگرفتەکۆمەڵایەتیەکان ڕێگری لێبکرێت.
وتیشى:
هیواخوازین هەموو لایەک پێکەوە کاربکەین سەقامگیری کۆمەڵایەتی جێگیربکرێت، لەپێناو
دروکەوتنەوە لە هەر بەریەککەوتن و ئاڵۆزییەکى کۆمەڵایەتى کە لێکەوتەى نەرێنى و
ناسەقامیگرى و کۆمەڵایەتى و ئەمنیش بەدواى خۆیدا دێنێ.