پەرلەمانتارێکى گۆڕان: بەهۆى ناکۆکیەکانى یەکێتى و پارتییەوە زیاتر لە (50) رۆژە دانیشتنى پەرلەمان بەڕێوەنەچوە
08/05/2023
پەرلەمانتارێکى
گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ دۆخى سیاسى و ناکۆکییەکانى یەکێتى و پارتى کاریگەرى لەسەر
فراکسیۆنەکان و خودى پەرلەمانیش کردوە و وایکردوە زیاتر لە (50) رۆژە دانیشتنى
پەرلەمان بەڕێوەنەچوە.
شاخەوان رەئوف
بەگ، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى گۆڕان جەخت دەکاتەوە لەوەى یەکڕیزى
لایەنە سیاسییەکان و هەماهەنگى فراکسیۆنەکان لە پەرلەمانى کوردستان لەپێناو بەرژەوەندى
خەڵکى کوردستان بەلاى گۆڕانەوە گرنگە و دەڵێت: پێویستە چیتر یەکێتى و پارتى لە
دۆسیەکانى پەیوەست بە بەرژەوەندییەکانى خەڵک کات نەکوژن و رۆل بۆ پەرلەمان
بگەڕێنرێتەوە.
ئەوەش دەخاتەڕو
کە ئەو یاداشت و داواکارییە حەوت خاڵیەى فراکسیۆنى گۆڕان لەماوەى رابردو بڵاوى
کردەوە و پەیوەست بە کایەکانى حکومڕانى بڕیارە لەگەڵ دەستەى سەرۆکایەتى گفتوگۆى بکەین
لەپێناو هێنانە کایەى دۆخێکى باشتر.