ژورى رەوەندى کوردى سیمینارێک بۆ مه‌سعود عه‌بدولخالق رێكدەخات
16/05/2023
ژورى رەوەندى کوردى بزوتنەوەی گۆڕان سیمینارێک لەبارەى یادی (١٠٠) ساڵەی پەیماننامەی لۆزان بە ناونیشانی چاره‌نوسی کوردستان له ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پەیمانی لۆزانی بۆ مه‌سعود عه‌بدولخالق نوسەرو مێژوو نووس ڕێکخست.
لەو سیمینارەدا کە بە بەشدارى گۆڕانخواز و نوێنەرى رێکخراو و چالاکى مەدەنى و خەمخۆرانی دۆزی کورد لە دەرەوە و ناوەوەی کوردستان لە وێبناری زووم بەڕێوەچو، مسعود عەبدولخالق باسێکى سەبارەت بە لایەنە سیاسیی و مێژووییه‌که‌ی رێککەوتننامەى لۆزان و سیڤەر و سایکس بیکۆ و لێکه‌وتە و کاریگه‌رییه‌کانی و که‌مه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی ناو تورکیا به گشتی و کورد به‌تایبه‌تی باس کرد.
لاى خۆیانەوە بەشداربوان بە چەندین پرسیار و سەرنج و تێبینی گفتوگۆیەکی کراوەیان ئەنجامدا و بیر و بۆچون لەبارەیانەوە ئاڵوگۆڕکران و بەوردی کاک مسعود وەڵامی سەرجەم پرسیار و سەرنجەکانی دایەوە.
لۆزان مژارێکی نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تی گرنگه، بۆیە ژورى رەوەندى کوردى درێژە بە زنجیرە سیمینارەکانى دەدات و هەفتانە کەسایەتیەکی کورد بانگهێشت دەکرێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر گۆشەیەکی پەیماننامەی لۆزان.