کورد چۆن مامەڵە لەگەڵ گۆڕانکاری و ئاڵنگارییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان بکات؟
17/03/2019
رۆژی شەممە، لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی، پانێڵی (هەرێمی کوردستان .. دینامیکی ململانێی عێراقی، هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان) بەڕێوەچو، تێیدا لە روانگەیەکی زانستیی و ئەکادیمییەوە شیکاری بۆ ئەگەرەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی و هێنانەدی ئامانجە ستراتیژییەکانی کورد کرا کە پێویستی بە گوتارێکی یەکگرتو هەیە.
پانێڵەکە لە لایەن ژوری پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی بزوتنەوەی گۆڕانەوە بۆ هەریەک لە (د. سەردار عەزیز، لێکۆڵەری سیاسەتی نێودەوڵەتی)، (د.جەلال مستەفا، سەرۆکی بەشی سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی سلێمانی) و (هۆشیار عومەر عەلی، رێکخەری ژوری پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان) رێکخرابو.
د. جەلال مستەفا، سەرۆکی بەشی سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی سلێمانی
"راستە بە هێزەوە چوینەوە بەغدا و بەشداریمان لە نوسینەوەی دەستوردا کرد، بەڵام تێڕوانینمان بۆ پڕۆسەی سیاسی لە عێراقدا تێڕوانینێکی جیاواز بوە، ئێمە هەمیشە بەشێوەیەکی جیاخوازانە مامەڵەمان لەگەڵ بەغدا کردوە، لەبەرامبەردا بەغدا بەشێوەیەکی یەکانخانخوازانە مامەڵەی کردوە، راستە بەشێوەیەکی رەسمی عێراق وڵاتێکی فیدڕاڵییە، بەڵام پەیوەندییە داینامیکییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بەردەوام روی لە خراپی کردوە، ئەوەش بەهۆی ئەو دو تێڕوانینە جیاوازەوە.
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لە دوای ساڵی (2008)ەوە روی لە خراپی کرد، ئەوەش لەسەر پرسی مادەی (140)ی دەستوری عێراقی، کە تایبەتە بە ناوچە جێناکۆکەکان و دەبو لە کۆتایی ئەو ساڵەدا چارەنوسی ئەو ناوچانە یەکلابکرێنەوە، بەڵام یەکلانەکرانەوە، لەوکاتەدا بەرپرسانی بەغدا ئەو مادە دەستورییەیان بە مادەیەکی مردو ناودەبردو لە هەرێمی کوردستانیشەوە بەردەوام جەخت لەسەر جێبەجێکردنی ئەو مادەیە دەکرایەوە، ئەوەی رونە هەر بابەتەکە ئەو مادەیە نییە، بەڵکو نەوت و کێشەکانی تر کە ئەمانە بۆیاخێکن بۆ کێشەکە کە تێڕوانینی جیاوازی ئەم دو هێزەیە بۆ سیستەمی سیاسی لە عێراق.
تێڕوانینی جیاوازی ئەم دو هێزە لە ساڵی (2014)دا گەیشتە لوتکە، کاتێک لەو ساڵەدا ئەو ناوچانە کەوتنە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی پێشمەرگەوە تێڕوانینەکە پێچەوانە بوەوە، بەرپرسانی هەرێم پێیانوابو ئەو مادەیە کۆتایی هات و لەبەرامبەردا بەرپرسانی بەغدا باسیان لە جێبەجێکردنی مادەی (140) دەکردەوە.
پرسی ریفراندۆم
ئەگەر باس لە پرسی ریفراندۆم و دوای ریفراندۆمیش بکەین، ریفراندۆم لە ساڵی (2017) لوتکەی جیاوازی ئەم دو تێڕوانینە بو، ریفراندۆم و بە باشی و خراپیی و جیاوازییەکانەوە، بە بۆچونی من خاڵی بەهێزی تێدایە، ئەویش ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان و عێراقی گەیاندە ئەو بڕوایەی کە ناتوانن بەم دو تێڕوانینە جیاوازە کاربکەن، لە زانستی سیاسیی‌دا پێی دەوترێت چەقبەستنێک کە هەردولا لە پەیوەندییەکان زیان دەکەن، لەکاتێکدا پێش ریفراندۆم ئەو دو لایەنە ئەو بڕوایەیان نەبوە، کە بەردەوامی ئەم جۆرە لە تێڕوانینی جیاواز بۆ داهاتو زیانی لێ دەکەن.
پێشتر هەردولا پێیانوابو لە قۆناغێکدا قازانج دەکەن و تێڕوانینێکی فراوانیان هەیە، تەنانەت گەیشتبوە ئەوەی کە ئەو هێزانەی ریفراندۆمیان کرد بەردەوام باسیان لەوە دەکرد، کە بەغدا لەوپەڕی خاڵی لاوازیدایە ئەوەش بە تایبەت دوای سەرهەڵدانی داعش و داگیرکردنی چەند شارێکی عێراق، بەڵام لە دوای ریفراندۆم هەردو تێڕوانینە جیاوازەکە گەیشتنە ئەو بڕوایەی ئەگەر بەمشێوەیە بەردەوام بن ئەوا هەردولا زیان دەکەن. ئەوەبو هەردولا بە جدییەتەوە چونە ناو گفتوگۆکان و ئەوەی دەیبینین ئێستا لە هەمو هێزە سیاسییەکانی تر گڕوتینی هەبێت بۆ بەشداری کردن لە پڕۆسەی سیاسی عێراق پارتی دیموکراتی کوردستانە، ئەوان کە پێشتر وەک هێزێکی جیاخواز خۆی دەردەخست، بەڵام ئێستا شەڕ لەسەر بەدەستهێنانی پۆستی زیاتر دەکەن لە بەغدا.
پەیوەندییەکانی داهاتو
ئەگەر باس لە داهاتوی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بکەین، سێ خاڵی زۆر ئاڵۆزی تێدایە، یەکەمیان ناوچە جێناکۆکەکان، کە پرسێکی ئاڵۆزەو بە ئەستەم چارەسەر دەبێت، لەبەرئەوەی رەهەندێکی ناوخۆیی هەیە کە بونی کورد و تورکمان و عەرەب و پێکهاتەکانییەتی، هەروەها رەهەندێکی ئابوری هەیە، لەگەڵ رەهەندی هەرێمی و کاریگەری وڵاتانی ناوچەکە وەک تورکیا و ئێران و وڵاتانی عەرەبیش لە هەندێ حاڵەتدا. ئەمە جگەلەوەی رەهەندێکی نێودەوڵەتیشی هەیە. لەهەمو ئەمانە ئاڵۆزتر، کەرکوک کێشەی ناسنامەو شوناسی تێدایە، هەر یەکێک لە لایەنەکان و پێکهاتەکان ئەو شارە بەموڵکی خۆی دەزانێت. بۆ ئەوەش دەبێت چارەسەری بابەتی شونان و ناسنامە بکرێت، هەروەها تەوافوق و هاوبەشی لە حوکم پەیڕەو بکرێت لەناوخۆی شارەکە، یاخود تەوافوق لەسەر ئاستی هەرێمی کەرکوک بە بەشداری پێکهاتەکان، پێشتریش وتومە هەرێمێک بۆ کەرکوک کۆمەڵێک کێشەت بۆ چارەسەر دەکات، ئەوکاتە دەستوەردانی دەرەکی کەمتر دەبێتەوەو حکومەتی لۆکا‌ڵی وردتر دەچێتە ناو دۆسیەی مادەی (140) و وردتر دەتوانێت ئەو دۆسیەیە یەکلا بکاتەوە.
پرسی نەوت، بەدوەم ئاڵۆزترین پرسەکانی نێوان هەرێم و بەغدا دادەنرێت و لەماوەی ساڵانی رابردودا هەردولا نەگەیشتونەتە رێککەوتن لەوبارەیەوە، خاڵی سێیەمیش پرسی (ئاو)ە، کە ئەمەش یەکێکە لە کێشەکانی نێوان هەردولا ساڵانە دەوروژێنرێت، بەڵام کێشەکانی تر ئاسانتر چارەسەر دەکرێت بەوپێیەی پەیوەندی بە پارەوە هەیە.
حیزبە سیاسییەکان بەشێوەیەکی گشتی لە هەرێمی کوردستان تێڕوانینێکی رون و ستراتیژیییان نییە، تێڕوانین بەو مانایەی کە تۆ داهاتویەکی دور ببینیت سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا، بۆ نمونە لە پرسی ریفراندۆم هچ هێزێک نەیتوانی زو بڕیاربدات، کەم هێزمان هەیە تێڕوانینی رونی هەبێت بۆ مەسەلەی دەوڵەت.
لەو بڕوایەدام ئیتر دەبێت لەوە دەربچی کە پێمانوابێت دەوڵەت ئامانجێکی گەورەیە، زیانیش ناکەین و دژایەتی نەتەوەکەی خۆشمان ناکەین کاتێک پێمانوایە دروستکردنی دەوڵەت ئامرازە، بۆیە دەبێت هێزە سیاسییەکان تێڕوانینی رونیان هەبێت بۆ مەسەلەی نەتەوەو بۆ مەسەلەی ناوچەی جێناکۆک، پێویستە تێگەیشتنی واقعییانەمان هەبێت و بزانین و چۆن مامەڵە لەسەر ئەو پرسە دەکەین، هەروەها بۆ پرسەکانی تر لەناویاندا نەوت.
د. سەردار عەزیز، لێکۆڵەری سیاسەتی نێودەوڵەتی
"لە ساتەوەختێکی زۆر تایبەتدا دەژین لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، ئەو ئاڵۆزیەی لێرە دەیبینین دەکرێت بڵێین لە ئاستی دونیاشدا ئەگەر چەند هێندە نەبێت کەمتر نییە، ئەوەش لەسەرجەم ئاستەکاندا.
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناوچەیەکی ئێجگار ستراتیژییە لە جیهاندا، هەم لە روی پێگەی جوگرافییەوە هەم لە روی وزەوە، وەک نەوت و غاز، هەندێک پێیانوایە ئەم ناوچەیە بایەخی لەدەستدەدات و هەندێکیش بە پێچەوانەوە. ئێمە هەتا جەنگی سارد‌و ساڵانی (1989 بۆ 1990) دونیایەکمان هەبو لەسەر دو تەوەرە، سۆڤیەت و ناتۆ یان ئەوروپاو ئەمەریکا، بەڵام ئێستا ئەوە نەماوە، ئێستا لە دونیایەکی ترداین، بە شێوەیەک لە ساتەوەختی ئازاری لەدایکبونداین کە چۆن جارێکی تر فۆرمی خۆی وەربگرێتەوە.
ئەمەریکا لە ئێستادا تەنها هێزە کە دەتوانێت ئیدارەی هەمو دونیا بدات و توانای بەسەر هەمو دەریاکاندا هەبێت، ئەمە شتێکە لە بەریتانییەکانەوە بۆی ماوەتەوە، کە ئەگەر بتوانی دەریا کۆنتڕۆڵ بکەیت، دەتوانی ئیحتیوای وشکانیش بکەیت، بۆیە نایانەوێت ئەمە لەدەستبدەن، چونکە ئەگەر لەدەستی بدەن ئەوا مانای لەدەستدانی سەروەری و باڵادەستیانە، ئێستا ئەم سەروەرییە کەوتوەتە ژێر فشارەوە، هەندێک دەڵێن ئەمەریکییەکان بۆ ئەوەی تەرکیز بخەنەسەر رۆژهەڵاتی ئاسیای دور، ئەوا لێرە دەکشێنەوە، یاخود کەمتر بایەخ بە ئێرە دەدەن، ئەم تیرۆرەیە زیاتر پشت بەوە دەبەستێت کە نەوت گۆڕاوە وەک جاران نەماوە کە تەنها سەرچاوەی وزە بێت، بەڵکو وەرچەرخانەکە بەوجۆرەیە کە فرە سەرچاوەیی دروست بوە، بۆ نمونە خۆر وەک سەرچاوەی وزە بەکاردەهێنرێت، و دەیان نمونەی تر. ئەمە جگە داهێنان و تەکنەلۆژیای باڵاوە، بۆ نمونە ئەگەر جاران پێکهاتەیەک پێویستی بە ملیۆنێک ساڵ هەبوایە بۆ ئەوەی ببێت بە نەوت، ئەوا ئێستا لە رێگەی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێوە، ئەوە تێپەڕێنیت، ئەمە مانای وایە سەرچاوەی وزە زۆر بوە.
هەر لە چوارچێوەی وەرچەرخان لە نەوتدا، جاران فرۆشیار خاوەنی بڕیار بو، بەڵام ئێستا کڕیار خاوەنی بڕیارە. ئەمەش بنەمای ئەو دیدەیە کە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بایەخی نەماوە بۆ ئەمەریکا، لەکاتێکدا جاران سەرچاوەی وزە بو، هەمیشە لە پاراستنی ئەو ناوچەیەدا بو، بەڵام ئێستا بەوجۆرە نەماوەو نەوت وەک کاڵایەکی ئابوری لێ هاتوە، ئەوەش بەمانای ئەوەی بەئاسانی لە بازاڕدا دەکڕدرێت و دەفرۆشرێت و بەهای جیۆپۆلەتیکی نەماوە، ئەمەش بەو مانایە دێت کە ناوچەکە بەهای جیۆپۆلەتیکی نەماوە، ئەم دیدە تائاستێک راستە ئەمەریکا بە ئاسانی دەتوانێت دەستبەرداری ئەم ناوچەیە بێت، بەڵام ئایا کێیە جێگەی ئەو دەگرێتەوە؟
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خەسڵەتێکی هەیە، هیچ هێزێک ناتوانێت کۆنتڕۆڵی بکات، نە تورک، نە ئێرانی و نە عەرەبەکان، کە کەس ناتوانێت کۆنتڕۆڵی بکات، پشێوییەک دروست دەبێت.
بەپێی ئامارەکان رێژەی (60٪)ی وزەی چین لێرە دابین دەکرێت، بۆ نمونە عێراق (11٪) وزەی چین دابین دەکات، بۆیە لەمەودوا رەنگە بایەخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئەمەریکا لەوەوە سەرچاوە بگرێت، ئەگەر لێرە خاوەن ئەندازیاری ئاسایشی ناوچەکە بێت و ئاسایشی ناوچەکە دابین بکات، ئەوا خۆی بڕیاردەر دەبێت کە چینییەکان لێرە چ پەیوەندییەکیان هەبێت.
کورد و ئەمەریکا؛ چ جۆرە پەیوەندییەک؟
زۆر خەڵک دەڵێن پەیوەندی کوردی و ئەمەریکی، شتێکم ئامادە کردوە کە بۆچی ئێمە هەڵە تێگەیشتنمان هەیە لەم پەیوەندییە، لەراستیدا شتێک نیە بەناوی پەیوەندی کوردی ئەمەریکی بێت، ناشیەتەدی ئەم پەیوەندیە بەئاسانی، بۆیە هەمیشە پەیوەندی ئێمە لەگەڵ ئەمەریکا لە دۆخێک‌دا بوە، لە بەرامبەر کێشەیەک یان لە قەیرانێکدا لە هاوسەنگی هێز لەگەڵ وڵات و هێزێکی تردا، لە شەڕی سارد رۆڵی تایبەتمان هەبو لە پەیوەندییەکی نهێنی لەگەڵ ئەمەریکا، پەیوەندی ئێمە لەگەڵ ئەمەریکا پەیوەندییەکی هەمیشە ناڕاستەوخۆ بوە. ئەوە داڕێژەری پەیوەندییەکەیە لەگەڵ ئەمەریکا خۆمان نین، بەڵکو ئەو دۆخەیە کە لێرە دەگوزەرێت یان ئەو ململانێیەیە کە لێرە هاتوەتە ئاراوە. تەنانەت شەڕی داعش و هەمو ململانێیەکانی تر دەبێت وەها ببینین کە ئەمە بەشێکە لە ئیدارەدانی دونیا.
لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت ئێمە رۆڵی خۆمان بگێڕین، یەکێک لەوانەش ئەوەیە کە چۆن بتوانین ببینە هێزێکی کاریگەر لەوەی بتوانین بەشدار بین لەگەڵ هێزە جیهانییەکاندا لە ململانێکاندا.
هۆشیار عومەر عەلی رێکخەری ژوری پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی گۆڕان
سەرەتا دەمەوێت ئەوە بڵێم، لای بزوتنەوەی گۆڕان سەربەخۆیی کوردستان ئامانجێکی ستراتیژییە، تێڕوانینەکەش بەوشێوەیەیە کە دەوڵەت راناگەیەنرێت، بنیات دەنرێت، وەک چۆن کاک نەوشیروان مستەفا ئاماژەی بۆ کردوە کە دەوڵەت باڵەخانەیەکە دەبێت پایەکانی بنیاتبنێین.
سەبارەت بەپەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا، تێڕوانینێک هەبوە کە تائێستاش بەشێکی ماوە، بەغدا دوژمنە، کە ئێمە ئەو روانینەمان جیاواز بوە.
ئارگومێنتی سه‌ره‌كیی من له‌سه‌ر كوردستان ئه‌وه‌یه كه له‌ئێستادا بونیاتێكی نوێ دروست ده‌بێت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا و ته‌نانه‌ت له باكوری ئه‌فه‌ریقاشدا، به‌هۆی ناهاوسه‌نگی له ته‌رازوی هێزدا كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا رویداوه كه له ناوه‌نده‌كانی ئیسرائیل‌دا ئێستا راسته‌وخۆ ئه‌م بابه‌ته باس ده‌كرێت و به‌و ئاراسته‌یه‌دا كه دێته سه‌ر پرسی فه‌له‌ستین، چونكه پرسی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل وێنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهانه و عێراقیش كه تا ئێستا په‌یوه‌ندیی راسته‌وخۆی له‌گه‌ل ئیسرائیل نیه، به‌ئاشكرا باش له‌وه ده‌كرێ كه پرسی فه‌له‌ستین ئه‌چێته ریزبه‌ندی دوه‌مه‌وه. له به‌رامبه‌ردا ئێران و توركیا و قه‌ته‌ر هه‌ن، جۆر و سروشتی ئه‌م ململانێیه دو شێوازی جیاوازه، بۆ ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ره‌كی ئێرانه كه دراوسێیه‌كی گرنگی هه‌بێت، ئێمه زیاتر له (600) كیلۆمه‌تر سنورمان هه‌یه له‌گه‌ڵیاندا، به‌تایبه‌ت ئه‌م به‌شه‌ی هه‌رێمی كوردستان، بۆیه كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی هه‌یه له هه‌رێمی كوردستاندا وه‌كو چۆن له ناوچه‌كانی تری عێراق هه‌یه‌تی. له‌لایه‌كی تر وڵاتانی سوننه وه‌ك سعودیه، ئیمارات، میسر، ئوردن و ته‌نانه‌ت كوه‌یتیش، دو جۆر گرفت هه‌ن، گرفتێكیان په‌یوه‌سته به ئێران، چونكه ئێران زۆر به‌هێز بوه له (15) ساڵی رابردودا، جۆرێكی تریش ئیسلامی سیاسیه، ئه‌گه‌ر بیرمان بێت له رابردودا وڵاتانی گه‌مارۆیان خسته سه‌ر قه‌ته‌ر كه وڵاتێكه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هاریكاریی وڵاتانی كه‌نداوه و وه‌كو دوژمن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرد. سه‌رچاوه‌ی به‌هێزبونی ئێرانیش ئه‌گه‌ر له‌ڕوی جیۆپۆله‌تیكییه‌وه سه‌یری بكه‌ین، ده‌بینین ئێران، توركیا، میسر، تونس، ئه‌مانه كۆمه‌ڵێكن له‌و وڵاتانه‌ی ریشه‌یه‌كی مێژوییان هه‌یه هاوشێوه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا و به‌شێك له وڵاتانی ئاسیا و ئه‌فه‌ریقا، به‌ڵام باقی وڵاتانی دیكه ئه‌وه‌یه كه له دوای جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌مه‌وه دروست ده‌بن و ئێمه‌ش دابه‌ش ده‌بین و ئه‌و نه‌خشه ده‌ستكرده دروست ده‌بێت، ئێران له‌سێ قۆناغی جیاوازدا له (15) ساڵی رابردودا ئێجگار به‌هێز بوه به‌راورد به پێشتر، یه‌كه‌م له دوای روخانی سه‌ددامه‌وه كه ئێستا له ناوه‌نده‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپادا دان به‌م حه‌قیقه‌ته‌دا ده‌نرێت كه لابردنی سه‌دام، لابردنی ئه‌و دیواره بو كه رێگا بۆ ئێران خۆش بكات باڵ بكێشێت بۆ جیهانی عه‌ره‌بی، روداوی دوه‌م به‌هاری عه‌ره‌بی بو كه رێگه‌ی به ئێران دا به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ بێته ناو ململانێكانه‌وه هه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی سیاسه‌تی خۆی درێژ كاته‌وه هه‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م وڵاتانه به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه پێویستیان به ئێران بو. سێیه‌میش سه‌رهه‌ڵدانی داعش به‌تایبه‌ت كه پێشتریش ئه‌مه‌ریكا له عێراق كشایه‌وه كه ئه‌مه خزمه‌تی پراكتیكیی به ئێران كرد.
ئێران له‌وه ده‌رچوه كه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ل پارته سیاسییه‌كاندا بێت، به‌ڵكو په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌دایه و له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع وجودی هه‌یه. له‌ناو ئێران‌دا دو بۆچون هه‌یه سه‌باره‌ت به‌م سیاسیه‌تی ئێستای ئه‌و وڵاته، جۆرێكیان پێی وایه به‌رده‌وامی بدرێت به‌م جۆره سیاسیه‌ته، بۆچونی دوه‌م كه بۆچونی ریفۆرمخوازه‌كانه، پێیان وایه ئه‌وه‌ی كه ئێران ده‌یكات له ده‌ستخستنه ناو كاروباری ده‌وڵه‌تانه‌وه زیانی ده‌بێت و رێگا خۆش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و وڵاتانه‌ش بتوانن ده‌ست بخه‌نه ناو كاروباری ئێرانه‌وه. ئه‌وه‌ی كه وا ده‌كات ئێران به به‌هێزی بمێنێته‌وه، درێژخایه‌نیی ستراتیژیی ئێرانه كه چه‌ندین ستراكتۆری هه‌یه كه ناگۆڕێت، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه كه له‌سه‌رده‌می ئۆبامادا رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كرا و ئۆباما وتی كه ده‌بێ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌گه‌ڵ ئێران‌دا دابه‌ش بكرێت. به‌ڵام به‌هاتنی دۆناڵد تره‌مپ گۆڕانكارییه‌كی رادیكاڵی له‌و رێككه‌وتنه‌دا كرا به‌جۆرێكی وا كه په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئێران له‌وپه‌ڕی توندیدایه و كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر ناوخۆی ئێران و سیاسه‌تی ئه‌و وڵاته و ره‌نگه توندتریش بكرێت، به‌ڵام ئێران سیاسه‌تی درێژخایه‌ن و پشودرێژی هه‌یه و چاوه‌ڕێ ده‌كات له‌م دو ساڵه‌دا دۆناڵد تره‌مپ بڕوات، ئه‌گه‌ر ئه‌م دو ساڵه‌ش نه‌ڕوات، ئه‌وا چوار ساڵی تر به‌ناچاری ده‌ڕوات و ئه‌میش له سیاسه‌تی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت.
گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە
دو لایه‌نی دیكه‌ی گۆڕانكاری كه هاتوه‌ته ئه‌م ناوچه‌یه، ئێستا ڤلادیمێر پوتن رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی كردوه به تاقیگه‌ی به‌هێزكردنه‌وه‌ی روسیا، بینیمان له شه‌ڕی سوریادا، روسیا راسته‌وخۆ هاته ناو خاكی سوریا و توانی رۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌بێ له بردنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی به‌شار ئه‌سه‌د، له‌هه‌مان كاتدا توركیا به‌هۆی په‌یوه‌ندییه ئاڵۆزه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، له روسیا نزیك بوه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت سعودیه له‌م دواییه‌دا له‌گه‌ل وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا كۆبوه‌ته‌وه و باس له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كراوه بۆ وزه‌ی ئه‌تۆم له بواری ئاشتییانه، له‌دوای به‌هاری عه‌ره‌بی، میسر كه هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كیی ئه‌مه‌ریكا بو وه پێگه‌یه‌كی گرنگ بو بۆ ئاسایشی ئیسرائییل، پاش ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می ئۆبامادا ئه‌مه‌ریكا پشتی له حوسنی موباره‌كی سه‌رۆكی ئه‌وكات كرد، ئاماژه‌یه‌كی دا به سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانی ناوچه‌كه كه ناتوانن پشت به ئه‌مه‌ریكا ببه‌ستن، له به‌رامبه‌ردا روسیا هاته نێو گۆڕه‌پانه‌كه و به‌شار ئه‌سه‌دی پاراست و هێشتیه‌وه له ده‌سه‌ڵات، بۆیه به‌شێك له‌م وڵاتانه به‌و ئاراسته‌یه هه‌نگاو ده‌نێن كه رو له روسیا بكه‌ن.
هەرێمی کوردستان و وڵاتانی زلهێز
په‌یوه‌ست به هه‌رێمی كوردستان، به‌رله ریفراندۆم، روسیا بونی هه‌بو له رێی كۆمپانیای گازپرۆمه‌وه، به‌ڵام له سه‌روبه‌ندی ریفراندم و دوای ریفراندۆمه‌وه به قورسیاییه‌كی زیاتره‌وه هات و له‌ڕێی رزۆنه‌فته‌وه گرێبه‌ستی كرد كه ئه‌و كۆمپانیایه ئامزارێكی سیاسییه له ده‌ره‌وه‌ی روسیا، هه‌روه‌ها مه‌سعود بارزانی دوای ریفراندۆم به ره‌سمی رایگه‌یاند كه به په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌چنه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا و به ئاراسته‌ی روسیادا ده‌چن، له ئێستادا روسیا له‌هه‌رێمی كوردستاندا بونێكی به‌هێزتری هه‌یه. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به چینه‌وه، ئه‌و وڵاته ده‌یه‌وێ له‌ڕێی ئابورییه‌وه زیاتر ئه‌و هه‌نگاوه بنێت.
کورد چۆن مامەڵە بکات
په‌یوه‌سته به ئێمه وه‌كو كورد له‌لایه‌ك و وه‌ك بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌لایه‌كی تر، ئه‌وه‌ی كه كورد پێویسته بیكات و تائێستا نه‌یكردوه، ئه‌وه‌یه كه خاوه‌نی ستراتیژ و سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆمان نین، وڵاتانی زلهێز له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی سیاسه‌ت ده‌كه‌ن، ئێمه هه‌میشه له‌لایه‌ن ستراتیژی یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌وه به‌كارهێنراوین تا ئه‌و كاته‌ی كه پێویستیان پێمان بوه، ناكرێت له‌م هه‌مو ململانێیه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌یه ته‌واو بێلایه‌ن بین، به‌ڵام ده‌كرێت هاوسه‌نگییه‌ك رابگرین له‌گه‌ڵ دراوسێكانمان و له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی ململانێ‌یان هه‌یه، واته نابێت كورد ببێت به به‌شێك له‌و ململانێیه‌ی له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌یه، لایه‌نێكی تریش ئه‌وه‌یه كه ئێمه خۆمان به‌هێز بكه‌ین. له‌باره‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌وه، ئێستا له‌لایه ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیاوه باس لكراوه كه ده‌بێ پێشمه‌رگه بكرێت به هێزێكی نیشتمانی به‌ڵام پڕۆسه‌یه‌كی قورسه چونكه له‌ناوخۆوه چ یه‌كێتی و چ پارتی رێگرن.
ده‌بێ كورد بتوانێت ستراتیژی خۆی هه‌بێت و بتوانێت هاوسه‌نگی رابگرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی كه نیه ده‌بێت راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا دروست بكرێت، به‌بۆچونی من ئه‌وه‌ی كه له سه‌رده‌مانێكدا كورد ئیماراتی هه‌بوه و بوه به به‌شێك له‌مێژو، ئه‌وه‌ی كه له كه‌ركوك و له عه‌فرین رویدا، ره‌نگه له هه‌رێمی كوردستانیش روبدات، چونكه گۆڕانكارییه‌كان له‌سه‌ر سه‌رمانه و ئه‌بێت هه‌میشه خۆمان ئاماده بكه‌ین بۆ پێشهاته‌كان، كاتێك گۆڕان دروست بوه و باسی گۆڕانكاری ریشه‌یی ده‌كات، ئه‌مه ئامرازێك نیه بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات، ئه‌مه ئامرازێكه بۆ ئه‌وه‌ی كورد بمێنێته‌وه، له ساڵی (1991) ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا ئێمه‌یان پاراست، له ساڵی (1998) ئه‌مه‌ریكا كۆتایی هێنا به شه‌ڕی ناوخۆ، له (2005) ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی له كورد كرد له عێراقی نوێ، له (2014) ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا ئێمه‌یان پاراست له شه‌ڕی داعش، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی قۆناغێك بچینه پێش، پێویسته گۆڕانكاری بكرێت له‌ڕوی سیاسی و سه‌ربازی و ئابورییه‌وه، ئه‌مه‌ش تاكه‌ڕێگه‌یه بۆ به‌ده‌وڵه‌تبون، چونكه كورد له روبه‌رێكدایه كه پێویستی به‌وه‌یه هێزێكی جیاواز بێت و دیموكراتی بێت، دیموكراتیزه‌بون رێگه‌ی گه‌شه و مانه‌وه و به‌ده‌وڵه‌تبونی هه‌رێمی كوردستانه.