شەوقى مستەفا: پێداگرین لە گرنگیدان بە گوزەرانى خەڵک و چاکسازى و بە نیشتیمانیکردنى هێزى پێشمەرگە

19/06/2023

وەفدێکى مەکۆى سۆرانى بزوتنەوەى گۆڕان بۆ تاوتوێکردنى دۆخى سیاسى و گوزەران و داواکاریى و پێداویتسییەکانى خەڵکى سنورەکە و پتەوکردنى پەیوەندییەکان، سەردانى کۆمەڵى دادگەرى و کۆمەڵەى پێشمەرگە دێرینەکان دەکات.

شەوقى مستەفا باژێروانى مەکۆى سۆران، رایدەگەیەنێت؛ سەردانی مەڵبەندی سۆرانى کۆمەڵی دادگەری کوردستان بۆ گەیاندنی پەیامی پیرۆزبای و تاوتوێکردنی کۆمەڵێک پرسی پەیوەست بەژیان و گوزەرانی خەڵک و بیروڕاگۆڕینەوە لەسەر خراپی بارودۆخی سیاسی و ئابوری ناوخۆی هەرێم بەگشتی و سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەتایبەتی.

وتیشى: سەردانیشمان بۆ لقی سۆرانى کۆمەڵەی پێشمەرگەدێرینەکانی کوردستان کرد بەمەبەستی گەیاندنی کۆمەڵێک سەرنج و پەیام لەسەر دۆخ و ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە و پێشمەرگەدێرینەکان و جەخت کردنەوەبو لە دید و پەیام و پڕۆژەکانی گۆڕان لەسەر یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و دوپاتمانکردەوە ئەولەویەتی بزوتنەوەی گۆڕان لە پڕۆژەکانی بواری چاکسازی رێکخستنەوە و یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەیە و کردنیانە بە هێزى نیشتیمانى.


هەواڵی زیاتر