ئایندەی کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان .. ئاستەنگ و چارەسەر لە سیمینارێکى ژورى رەوەندى بزوتنەوەى گۆڕاندا
27/08/2023
ژورى رەوەندى کوردى سیمینارێک بۆ تاوتوێکردنى دۆخى
کەرکوک و ناوچە کوردستانییە کێشە لەسەرەکان رێکدەخات و تێیدا مەترسى و ئاستەنگەکان
بۆ پرسى کورد لەوناوچانە رونکرایەوە و پێشنیازى ورد و ئانى بۆ چارەسەرى دۆخەکەش
خرایەڕوو.
له درێژه‌ی ئه‌و زنجیره سیمینارانه‌ی که ژووری ڕەوەندی
کورد لە رێگای وێبناری زووم بۆ نووسە‌ران، مێژووناس، ئه‌کادیمی و ڕۆشنبیران سازی
ده‌کات، کۆڕێكى بۆ لەتیف فاتیح فەرەج لە ژێر ناوى (مەترسیەکانی سەر ئایندەی کورد و
کەرکوک) رێکخست.
له سیمیناره‌که‌یدا لەتیف فاتیح فەرەج ره‌وشی ئێستای که‌رکوک
و مەترسییەکانى سەر دۆزى کوردى لە ناوچە کێشە لەسەرەکان رونکردەوە کە بەهۆى ناکۆکی
و ململانێکانى نێوان پارتی و یه‌کێتی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی بەرەو کاڵبونەوە دەچێت
و دەنگى کورد پەرت دەبێت.
هاوکات مەترسییەکانى ناهاوسه‌نگی ڕێژه‌ی له‌دایکبوون لەنێوان
کورد و عه‌ره‌ب و کۆچکردنی خه‌ڵکی که‌رکوک و فرۆشتنی موڵک و خانوو به خه‌ڵکی عه‌ره‌ب و کۆى
مەترسییەکان خرانەڕوو، هاوکات هه‌ندێک رێگەچارە و پێشنیازی خستەڕو لە گرنگترینیان به‌شداریی کاراى کورد له هه‌ڵبژاردندنەکان و جێبه‌جێکردنی
مادده‌ی (١٤٠) به گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌زا و ناحیه کوردییەکان بۆ سه‌ر پارێزگای که‌رکوک
و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌رپرسان و سه‌رمایه‌دارانی کورد بۆ ژیانکردن لەناو که‌رکوک و رێککەوتنى
لایەنە سیاسییەکان لەسەر پڕۆژەیەکى هاوبەشى نیشتیمانی چاره‌سه‌ریی کێشه‌ی که‌رکوک.
لە
سیمینارەکەدا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو میوان ئاماده‌ی بوون و گفتوگۆی ورد کرا له سه‌ر
دۆخى ئیستا و ئایندەى شاری که‌رکوک و ده‌وروبه‌ری و چەندین پرسیار وپێشنیار کرا.