باژێروانى سۆرانى بزوتنەوەى گۆڕان: ئەرکە لەسەر دەسەڵات خزمەتى توێژەکانی کۆمەڵگە بکات، نەک ببنە ئاستەنگ و بارگرانى بۆسەر ژیانى خەڵک
05/09/2023
وەفدێکی مەڵبەندی سۆرانى حزبی شیوعی سەردانی مەکۆی سۆرانى
بزوتنەوەی گۆڕان دەکات و لە کۆبونەوەیەکدا پەیوەندییەکانى نێوان هەردولا و پرسی هەڵبژاردنەکان
و ئاڵنگارییەکانی ناوچە جێناکۆکەکان و بارودۆخ و ژیان و گوزەرانی خەڵک و موچەخۆران
تاوتوێ کران.
لە کۆبونەوەکەداهەردولا جەخەتیان کردەوە لە پێویستى یەکڕیزی
لایەنە کوردیەکان لە کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێم لەپێناو
پاراستنی پێگە و هێزى کورد و بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتیانى کورد لەوناوچانەی بەهۆی
سیاسەتی هەڵەى هەردو حزبی دەستەڵاتداری هەرێم بونەتە قوربانی ململانێی نابەجێی سیاسی
و سەربازی ئەو دوو حزبە .
لاى خۆیەوە باژێروانى سۆرانى بزوتنەوەى گۆڕان جەختى کردەوە
لەوەی ئەرکە لەسەر دەسەڵات خزمەت بەچین و توێژەکانی کۆمەڵگا بکات و دادپەرەوەری کۆمەڵایەتی
و ناوچەیی فەراهەم بکات لەوە زیاتر نەبن بە ئاستەنگ لەبەردەم خۆشگوزەرانی خەڵک.