ئەنجومەنی قەزای سۆرانى بزوتنەوەى گۆڕان کۆدەبێتەوە
23/12/2023
ئەنجومەنی قەزای سۆرانی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵوێستى
بزوتنەوەکە لە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان بەرزدەنرخێنێت بەوەى بەشێک نەبوە
لە فەوتاندنی دەنگی کورد لە ناوچە کوردستانییە کێشە لەسەرەکان، هاوکات پرسى
هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان و گوزەرانى هاوڵاتییان تاوتوێ دەکات.
ئەمڕۆ شەممە (٢٣/١٢/٢٠٢٣)، ئەنجومەنی قەزای سۆرانی
بزوتنەوەی گۆڕان کۆتا کۆبونەوەی لەمساڵەدا ئەنجامدا و تێیدا چەند پرسێکى ناوخۆیی و
دواین بڕیارى جڤاتى نیشتیمانى بۆ هەڵبژاردنى خولێکى دیکەى خانەى راپەڕاندن و
رێکخەرى گشتى و قۆناغى نوێى رێکخستنەوەى ئۆرگانەکان و گوتارى سیاسى و پێشهاتەکان
گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
لە کۆبونەوەکەدا دۆخی سیاسی و ئابوری و ژیان و گوزەرانی
هاوڵاتیان و دروستبونى ئاستەنگ بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان هەڵوەستەیان لەبارەوە
کرا و جەخت کرایەوە لە پەیام و پڕۆژەکانی بزوتنەوەى گۆڕان بۆ بەدەمەوەچونى
داخوازییەکانى خەڵک.
هاوکات کۆبونەوەکە لەگەڵ پیرۆزبایی لە هاوڵاتییانى کورد
لە ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان کە چاویان لە
کەمتەرخەمى و ململانێى لایەنە سیاسییەکان پۆشى و بە رۆحیەتێکى نیتشتیمانى و
نەتەوەیی بەشدارى کارایان هەبو لە پڕۆسەکە، هەڵوێستی بزوتنەوەى گۆڕانى بەرزنرخاند بەوەى نەبووە بەشێک لەفەوتاندنی
دەنگی کورد لەو ناوچانە.