نەمسا؛ نوێنەرى گۆڕان بەشداریی کۆبونەوەیەکى باڵیۆزخانەى عێراق دەکات
25/12/2023
نوێنەرى گۆڕان لە
نەمسا بەشداریی کۆبونەوەیەکى نوێنەری لایەنە سیاسیە عێراقی و کوردستانیەکان دەکات
کە لەلایەن باڵیۆزى عێراق لەو وڵاتە رێکخرابو.
کۆبونەوەکە لەسەر
بانگهێشتی بەکر فەتاح باڵیۆزی کۆماری عێراقی فیدراڵ و حیدەر الصمیدعی کونسوڵی عێراقی
فیدراڵ لە ووڵاتی نەمسا بەڕێوەچو، تێیدا گفتوگۆ لەبارەى دۆخى سیاسى عێراق و کۆتا
هەڵبژاردنەکان و پەرەسەندنە نوێیەکان کرا و باڵیۆزى عێراق بەوردی باسی کاروبارەکانى
باڵوێزخانەکەی کرد و ئەوەشى خستەڕو کە هەمو هەوڵەکانیان بە ئاڕاستەى پەرەپێدانى
پەیوەندییەکانە لەو چوارچێوەیەدا لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ کردنەوەی گەشتى فڕۆکەوانی
نێوان نەمسا و عێراق لەکاتێکی نزیکدا و ئاماژەى بەوەشکرد هەوڵ دەدەن ببنە بەشێک لە
چارەسەر بۆ کێشەى کارەبا لە عێراق و لەو روەوە ۆرڵى خۆیان ببینن.
هاوڕێ غەفور بە نوێنەرایەتى ژورى
رەوەندى کوردى بزوتنەوەى گۆڕان و هەڵسوڕاوانى نەمسا، لە کۆبونەوەکە و دیدارى لەگەڵ نوێنەرى
لایەنە سیاسییەکان، جەختى لە پرەنسیپ و بەرنامەى گۆڕان کردەوە بۆ بەدامەزراوەییکردنى
سیستمى حوکمڕانى و رێکخستنى پەیوەندییەکان و حوکمڕانییەکى باش کە هاوڵاتى تێیدا
سەنتەر بێت.