بەرپرسی ئەنجومەنی نەمسای بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری مەراسیمێكی باڵیۆزخانەی عێراق لە ڤیەننا دەكات

07/03/2026

بەرپرسی ئەنجومەنی نەمسای بزوتنەوەی گۆڕان بەشداریی لە خوانێکی بەربانگی باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە شاری ڤیەنا دەكات،

لەو ئێوارە خوانەدا كە بۆ ڕەوەندی عێراقی و کوردی لە وڵاتی نەمسا ڕێکخرابو، وەك ناوەندێک بۆ کۆکردنەوەی سەرجەم ڕەنگ و دەنگە جیاوازەکان لەژێر چەتری نیشتمانپەروەریدا، هاوڕێ قوربانی، بەرپرسی ئەنجومەنی نەمسا، وەک نوێنەری بزوتنەوەی گۆڕان بەشدارییەکی کارای كرد بە خستنەڕوی گوزارشت لە دیدگای بزووتنەوەی گۆڕان دەکات بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و دروستکردنی پردی پەیوەندی لە نێوان ڕەوەندی کوردی و دامەزراوە فەرمییەکاندا.

بەشداری هاوڕێ قوربانی لەم مەراسیمەدا تەنها وەک بەشدارییەکی پرۆتۆکۆڵی نەبوو، بەڵکو وەک کەسایەتییەکی دیار و خەمخۆر بۆ پرسی ڕەوەند هەڵوێست و بۆچونەكانی خستەڕو، ئەوەش لە چوارچێوەی پەرەپێدانی کارەکانی ئەنجومەن و کاراکردنی ڕۆڵی کورد لە نێو کۆمەڵگەی نەمساییدا.


هەواڵی زیاتر