نەمسا؛ نوێنەرایەتی بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری رێوڕەسمێكی باڵیۆزخانەی عێراق دەكات
13/03/2025
نوێنەرایەتی بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری رێوڕەسمێكی باڵیۆزخانەی
عێراق لە ڤیەننا دەكات.
هاوڕێ قوربانی، بەرپرسی ئەنجومەنی نەمسای بزوتنەوەی
گۆڕان بە نوێنەرایەتی بزوتنەوەكە و رەوەندی كوردی شەوی (12ی3ی2025) بەشداریكرد لە
رێوڕەسم و ئێوارەحوانی ماڵئاوایی باڵوێزی عێراق لە نەمسا كە نوێنەرانی هێز و
لایەنە سیاسییەكان و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون.
نوێنەرایەتی بزوتنەوەی گۆڕان لە وڵاتان جەخت لە بەرنامەی
سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان و داكۆكی لە مافی رەوەندی كوردی و كۆچبەران دەكاتەوە بە
ئاڕاستەی خزمەتكردنیان و جێبەجێكردنی داواكاری و خواستەكانیان.