ئەنجومەنى قەزاى سەیدسادقى بزوتنەوەى گۆڕان کۆدەبێتەوە

09/06/2024

رۆژى شەممە (2024/6/8)، ئەنجومەنی قەزای سەیدسادقی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆى لە مەکۆ ئەنجامدا.

لە کۆبونەوەکەدا دۆخى سیاسى و دواین پێشهات و ئاڵنگارییەکان تاتوێ کران و جەخت لە پشتیوانى داوا رەواکانى خەڵک و پێویستى گەیاندنى خزمەتگوزارى و رەخساندنى هەلى کار بۆ گەنجانى سنورەکە کرایەوە.

هاوکات دۆخى ناوخۆیی بزوتنەوەى گۆڕان و ئامادەکارییەکان بۆ تەواوکردنى هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان و ئاڵنگارییەکانى قۆناغى نوێ و هەڵبژاردنەکان گفتوگۆکرا.


هەواڵی زیاتر