باژێروانى سەیدسادق: پشتیوانی هەموو هەوڵێکین بۆ خزمەتی خەڵک و شارەکەمان بێت
27/06/2024
باژێروانى
سەیدسادقى بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ پشتیوانی هەموو هەوڵ و کارێکى پێکەوەیین
کە بۆ خزمەتی خەڵک و قەزاکەبێت و ئەوەش بە ئەرکى بزوتنەوەکە دەزانێت بۆ پشتیوانى
هاوڵاتیان و خزمەتکردنى تەواوى شار و شارۆچکەکان.
بەشێک
لە ئەندامانی گروپی ژیانەوەی سەیدسادق، سەردانی مەکۆی سەیدسادقی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەن
و لەلایەن باژێڕوان و بەشێک لە هەڵسوڕاوانی
دەستەی بەڕێوەبەر و ئەنجومەنی قەزاوە پێشوازیان لێکرا، لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا لەبارەى
چۆنیەتی بەگەڕخستنى هەوڵەکان بۆ خزمەتکردنی زیاترى قەزاکە و بەگەڕخستنەوەی پرۆژە خزمەتگوزاریەکان
بە هەماهەنگى و کاری پێکەوەیی بۆ خزمەتی هاوڵاتیان.
لاى
خۆیەوە مەڵبەند ئەحمەد، باژێروانى سەیدسادقى بزوتنەوەى گۆڕان ئاماژەى بەوەکرد کە
ئامانجى بزوتنەوەى گۆڕان خزمەتە بە خەڵکى کوردستان و ئامانجی مەکۆى سەیدسادقیش
پتەوکردنى پەیوەندییەکانە لەگەڵ هاوڵاتیان و خزمەتکردنى قەزاکە بۆئەوەش چەندین
هەوڵ و دەستپێشخەرییان هەبوە، وتیشى: دوپاتى دەکەینەوە کە پاڵپشتى هەر ئهەوڵێک
دەبین کە خزمەت بە خەڵکى خۆمان و قەزاکەمان بکات و هەر ئەرکێک بکەوێتە ئەستۆمان بە
خۆشحاڵیەوە جێبەجێی دەکەین".
لە
بەرامبەردا گروپەکە ستایشى هەڵوێستى ئەنجومەنى قەزاى سەیدسادقیان کرد و پاڵپشتى و
پشتیوانیەکانى بزوتنەوەى گۆڕانیان بەرزنرخاند.