کۆمەڵى دادگەرى و پارتى سۆشیال دیموکرات سەردانى مەکۆى سەیدسادقى بزوتنەوەى گۆڕان دەکەن

27/07/2024

وەفدى کۆمەڵى دادگەرى و پارتى سۆشیال دیموکرات سەردانى مەکۆى سەیدسادقى گۆڕان دەکەن و پتەوکردنى پەیوەندییەکانی نێوانیان بە ئاڕاستەى کارى پێکەوەیی و خزمەتکردنى خەڵک و فشارکردن بۆ جێبەجێکردنى داواکارییەکان و دابینکردنى خزمەتگوزارییە پێویستەکان تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ شەممە (27ى7ى2024) هەریەکە لە وەفدى مەڵبەندى کۆمەڵى دادگەرى کوردستان و وەفدى مەڵبەندى سۆشیال دیموکراتى کوردستان سەردانى مەکۆى سەیدسادقى بزوتنەوەى گۆڕانیان کرد و لەلایەن باژێروان و ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەر و ئەنجومەنی قەزاوە پێشوازیان لێکرا.

لە دیدارێکدا مامۆستا هەژار بەرپرسی مەڵبەندی شارەزووری کۆمەڵی دادگەری و وەفدی یاوەری، پیرۆزبایی یەکەم بەشدارى سیاسی بزوتنەوەى گۆڕانیان کرد و پتەوترکردنی پەیوەندیەکانی هەردولا و بارودۆخی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان و دۆخى خەڵکى سنورەکە و داخوازییەکانیان گفتوگۆى لەبارەوە کرا، لاى خۆیەوە مەڵبەند ئەحمەد باژێروانى سەیدسادق ئاماژەى بە پەیوەندییەکان و کارى پێکەوەیى هەردولاى کرد لەپێناو بەرژەوەندى خەڵک و جەخختى کردەوە کە ئامادەى هەر هاوکاری و هەماهەنگیەک و کارى پێکەوەیین.

لەلایەکى دیکەوە هەر ئەمڕۆ باژێروان و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجومەنى قەزا پێشوازیان کرد لە بەرپرسی مەڵبەندی سەیدسادقی پارتی سۆشیال دیموکراتی کوردستان، لە دیدارێکدا وێڕاى پیرۆزبایی ساڵیادى یەکەم بەشدارى سیاسى بزوتنەوەى گۆڕان، گفتوگۆ لەبارەی چۆنیەتی خزمەتکردنی دانیشتوانی سنورەکە کرا بەشێوەیەک هانی فەرمانگەکان و هەمو لایەنە سیاسییەکان بدرێت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتی زیاتر بە خەڵک و بەدەمەوەچونى داخوازییەکانیان.


هەواڵی زیاتر