ژوری ڕەوەندی کوردی: پرۆتێستی لەشکرکێشیەکان و شەڕ و بۆردومانکردنی ھەرێمی کوردستان دەکەین
29/07/2024
ژوری ڕەوەندی کوردی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ ئێمە لە ئۆرگانەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە
دیاسپۆرا، پرۆتێستی لەشکرکێشیەکانی تورکیا و شەڕ و بۆردومانکردنی ھەرێمی کوردستان
دەکەین، وە بە ئەرکی نیشتمانی خۆمانی دەزانین بێ دەنگ نەبین، دەشڵێت: حزبە دەسەڵاتدارەکانی ھەرێم به بێدەنگی و بێ
ھەڵوێستیان دەبنە هاوکاری ئەو پیلانگێڕییە فروانخوازییە، بۆیە داوا لە هەموو هێزە
سیاسییەکان دەکەین، پێکەوە ھەڵوێستی جدیمان ھەبێ و با لەمە بە دوا ڕێگە نەدەین
فەزای خیانەتکاری و داردەستی بۆ دوژمنانمان فراوان و دەستکراوە بێت".
دەقى راگەیەندراوەکە:
دەقى راگەیەندراوەکە:
ئێمە لە ئۆرگانەکانی بزوتنەوەی گۆڕان لە دیاسپۆرا، پرۆتێستی لەشکرکێشیەکانی تورکیا و شەڕ و بۆردومانکردنی ھەرێمی کوردستان دەکەین، وە بە ئەرکی نیشتمانی خۆمانی دەزانین بێ دەنگ نەبین .
بێدەنگ نەبونیشمان پەیوەندی بە پیلانگێڕییەکی گەورە و مەترسیدار هەیە لەسەر قەوارەی دەستوریی هەرێمی کوردستان، لەبەرامبەریشدا، حزبە دەسەڵاتدارەکانی ھەرێم به بێدەنگی و بێ ھەڵوێستیان لە مەڕ لەشکرکێشی و پێشێلکاریەکانی دەوڵەتی تورک، دەبنە هاوکاری ئەو پیلانگێڕییە فروانخوازییە.
هاوکات لاوازی هەڵوێستی حکومەتی هەرێم مایەی ڕەخنەیە، کە نەیتوانی لەبەرامبەر داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکدا بێتە دەنگ و ڕێگای بۆ هاتنی جێگیربوونی هێزی عێراق کردەوە، چۆن داگیرکاری و سنوربەزاندنەکانی تورکیا قبوڵ دەکات بە درێژای (٤٠ ) کیلۆمەتر بۆ ناو خاکی هەرێم؟ چۆن شوێنی خۆی چۆڵ دەکات بۆ سوپای تورکیا؟ چۆن سەنگەری تورکی دەپارێزێت لە ناو خاکی خۆیدا؟
لەو سۆنگەیەوە ، داوا لە هەموو هێزە سیاسییەکان دەکەین، پێکەوە ھەڵوێستی جدیمان ھەبێ و با لەمە بە دوا ڕێگە نەدەین فەزای خیانەتکاری و داردەستی بۆ دوژمنانمان فراوان و دەستکراوە بێت، چونکە یەکێک لە ئەگەرە مەترسیدارەکان هێرشی تورکیا دەبێتە مایەی سەرلەنوێ بوژانەوەی داعش و زیندوبونەوەی گەرای تیرۆر و مەترسی زیاتر لەسەر ئاسایش و ئارامی هاونیشتمانیان، لەو ڕاستیەوە نیگهرانى خۆمان نیشاندهدهین لهوهى بهرپرسى ههواڵگرى توركیا دێته عێراقو سهردانى لایهنهكان دهكات و بڕیار لهچارهنوسى عێراق دهدات و هێز و لایەنسیاسیەکان بێدەنگن، هەربۆیە هەر ھێز و لایەنێکی عێراقی کوردی لە باشور ئاسانکاری و ھاوکاری ئەو داگیرکارییەی دەوڵەتی تورکیا بکات، دەچێتە چوارچێوەی خیانەت و مێژو لەبیری ناکات. ئێمە تەواوی ئۆرگانەکانمان ڕادەسپێرین تەواوی دەستدرێژو تاوانەکانی داگیرکەران بەگشتی و دەوڵەتی تورکیا بەتایبەتی بگەیەنین بەسەرجەم دامودەزگا حکومی و نیودەوڵەتیەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ.
ژوری ڕەوەندی کوردی
28/07/2024