بەریتانیا؛ ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجە بە بەشداری نوێنەرایەتی گۆڕان بەڕێوەچوو

19/03/2025

پەرلەمانتارێكی بەریتانیا: دەبێت کار بۆئەوە بکەین هەرگیز کارەساتی لەو جۆرە بەسەر کوردی عێراقدا دووبارە نەبێتە

ژوری ڕەوەندی کوردی بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری یادی 37 ساڵەی تاوانی كیمیابارانكردنی هەڵەبجەی كرد كە بە بانگهێشتی نوێنەرایەتی حوکمەتی هەرێم و ئامادەبونی ژمارەیەك پەرلەمانتاری بەریتانیا و لایەنە سیاسییەكان بەڕێوەچوو.

لەو ساڵیادەدا كە فەرهاد مارف، بەرپرسی پەیوەندییە دیپلۆماسیەکان بەنوێنەرایەتی ژوری ڕەوەندی کوردی و بزوتنەوەی گۆڕان بەرشداربوو، جۆن سلینەر ئەندامی پەڕلەمانی بەریتانیا و سەرۆکی گروپی هەرێمی کوردستان لە پەڕلەمانی بەریتانی باسی تاوانەكەی كرد و جەختی كردەوە كە "دەبێت کاربکەین هەرگیز نەهێڵین تاوان و کارەساتی لەو جۆرە بەسەر کوردی عێراقدا دووبارە ببێتە".

لای خۆیەوە کاروان جەمال تاهیر نوێنەری حوکمەتی هەرێم لە بەریتانیا وتەیەکی دەربارەی نەهامەتیەکانی کورد لە عێراقدا پێشکەش کرد و دواتریش دوو لە شاهێدەکانی کارەساتەکە بیرەوەریەکانی خۆیان گێڕایەوە و یادی شەهیدان و قوربانیانی تاوانەكە لەلایەن ئامادەببوانەوە بەرز راگیرا.


هەواڵی زیاتر