فراکسیۆنی گۆڕان ئیدانەی پەلامارەکەی ئێران دەکات

11/09/2018

فراکسیۆنی گۆڕان بەتوندی ئیدانەی پەلامارەکانی ئێران دەکات بۆ سەر حیزبی دیموکرات و بە کۆمەڵکوژیی و پێشێلکارییەکی گەورەی سیاسی و یاسایی لەقەڵەمی دەدات.

فراکسیۆنی گۆڕان بەپێویستی دەزانێت و داوا دەکات حکومەتی هەرێم هەڵوێستی هەبێت و بێدەنگی بەرانبەر ئەو کارەساتە بشکێنێت و بە رەسمی داوای کۆبونەوەی نائاسایی پەرلەمان ئەنجامبدرێت بۆ هەڵویستی جدی و یاسایی لەسەر ئەم پەلاماردانە.

وێرای هاوخەمی بۆ حیزبی دیموکرات و کەسوکاری شەهیدان و هیوای چاکبونەوەی بریندارەکان، فراکسیۆنی گۆڕان پاڵپشتی خۆی بۆ خەباتی دیموکراتییانە و چارەسەر ئاشتیانەی پرسی کورد لە ئێران دەردەبڕێت.

دەقی بەیاننامەی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان

ئێمە وەک فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، بەتوندی ئیدانەی پەلاماریی دەوڵەتی ئێران دەکەین بۆ سەر حیزبی دیموکرات و بە کۆمەڵکوژیی و پێشێلکارییەکی گەورەی سیاسی و یاسایی لەقەڵەمی دەدەین.

بۆیە بەپێویستی دەزانین و داوادەکەین حکومەتی هەرێم هەڵوێستی هەبێت و بێدەنگی بەرانبەر ئەو کارەساتە بشکێنیت و بەرەسمی داوا دەکەین کۆبونەوەی نائاسایی پەرلەمان ئەنجامبدەین بۆ هەڵویستی جدی و یاسایی لەسەر ئەم پەلاماردانە.

 وەک فراکسیۆنی گۆران وێرای هاوخەمی بۆ حزبی دیموکرات و کەسوکاری شەهیدان و هیوای چاکبونەوەی بریندارەکان، پاڵپشتی خۆمان بۆ خەباتی دیموکراتییانە و چارەسەر ئاشتیانەی پرسی کورد لە ئێران دەردەبرین.

فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان
8/9/2018


هەواڵی زیاتر