ڕەوەندی کوردی جەخت لە نوێکردنەوەی ئۆرگانەکان و پشتگیری لە ڕێکخەر و ئەنجومەنی سیاسیی گۆڕان دەكاتەوە

09/05/2026

ژووری ڕەوەندی کوردیی بە سەرپەرشتی فوئاد جەمال، ڕێکخەری ژووری ڕەوەندی کوردی و بەشداری بەرپرسانی ئۆرگانەکان و ژمارەیەک لە هەڵسوڕاوانی، لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی زووم بۆ تاوتوێكردنی دۆخی سیاسیی، ئاڵنگارییەکان و هەنگاوەكانی گۆڕان بۆ قۆناغی نوێ كۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی ناوخۆیی و گۆڕانکارییە سیاسییەکان تاوتوێ کرا و گرنگی دەستپێکردنی هەنگاوە کردەییەکان بۆ خۆڕێکخستنەوەی ناوخۆیی و نوێکردنەوەی شەرعییەتی دامەزراوەکانی بزوتنەوەکە بە مەبەستی گەڕاندنەوەی پێگەی ڕاستەقینەی گۆڕان جەختی لێکرایەوە، هاوكات پشتگیری لە ڕێکخەری گشتی و پیرۆزبایی لە ئەنجومەنی سیاسیی نوێی بزوتنەوەی گۆڕان كرا و ئۆرگانەكان پابەندیی خۆیان بە سەرکردایەتیی نوێ و ڕێکخەری گشتی بزوتنەوە دووپات کردەوە.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا هەوڵ و چالاكیەكانی هەڵسوڕاوانی گۆڕان لە وڵاتانی ئەوروپا پەیوەست بە جێبەجێكرنی بەرنامەی سیاسی گۆڕان و داكۆكی لە دۆزی گەلی كورد و پرسە نەتەوەیی و نیشتمانیەكان بەرزنرخێندرا.


هەواڵی زیاتر