به‌شداریکردنی گۆڕان له حکومه‌ت، چاوپۆشیکردن نییه له‌گه‌نده‌ڵی
15/06/2019
عه‌لی حه‌مه ساڵح سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان جه‌خت ده‌كاته‌وه كه گۆڕان به‌مه‌رجی چاكسازی رێككه‌وتنی كردوه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێم، ده‌شڵێت رێوشوێنی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی چاكسازی گیراوه‌ته‌به‌ر كه له‌ڕێی پێكهێنانی سندوقی داهاته نه‌وتییه‌كان و رێكخستنی داهاتی ناوخۆوه ده‌ستپێده‌كات.
له لێدوانێكدا عه‌لی حه‌مه ساڵح رایگه‌یاندوه: زۆر به‌ڕونی له هه‌مو کۆبونه‌وه‌کانی دانوستاندا وتومانه، هۆکاری به‌شداریکردنی گۆڕان له حکومه‌ت، چاکسازیه و له‌سه‌ر ئه‌مه‌ش رێککه‌وتوین، بۆ جێبه‌جێبونی پڕۆژه‌کانی چاکسازیش، رێوشوێنی پێویستمان داناوه، به یاسای چاکسازی و دروستکردنی سندوقی داهاتی نه‌وت و رێکخستنی داهاتی ناوخۆ ده‌ستپێده‌کات پاشان سێکته‌ره‌کانی دیکه.
جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه "گۆڕان هه‌ر به‌و نیه‌ته داوای یاریده‌ده‌ری سه‌رۆکی حکومه‌ت بۆ کاروباری چاکسازی و وه‌زیری دارایی و به‌رپرسی سندوقی داهاتی نه‌وتی کردوه".
هه‌رله‌باره‌ی رێوشوێنه‌كانی تایبه‌ت به چاكسازی و بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی، عه‌لی حه‌مه ساڵح ده‌ڵێت، ده‌یان فایلی گه‌نده‌ڵیمان ئاماده‌کردوه بۆ کابینه‌ی نوێی حکومه‌ت له سێکته‌ره جیاوازه‌کاندا، بۆ
ئه‌وه‌ی ئیجرائات بکرێت، به‌شداریكردنی گۆڕان له حكومه‌ت مانای بێده‌نگیی په‌رله‌مانتاره‌كانیان نیه له گه‌نده‌ڵی، به‌ڵكو به‌پێی یاسا و په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، به‌دواداچون بۆ كاری سه‌رجه‌م
وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كرێت سه‌ره‌تا له وه‌زاره‌ته‌كانی كه به‌ر گۆڕان كه‌وتون.