بزووتنەوەی گۆڕان و کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا جەخت لە پاراستنی دەستوور و فیدڕاڵیزم دەکەنەوە

26/11/2026

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٥ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، دلێر عەبدولخالق، ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسیی بزووتنەوەی گۆڕان، لە هەولێر لەگەڵ دکتۆر کریستیان ئۆلفکە، کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە هەریەک لە ڕۆڤان سەروەت، ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسی و کەیهان عومەر، ئەندامی بۆردی ژووری دیپلۆماسی ئامادەی بوون، تیشک خرایە سەر دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی دوورکەوتنەوە لە هەر جۆرە گرژییەک و جەختیان لەوە کردەوە، کە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، پێویستە لە ڕێگەی دیالۆگیی دەستووریی و بنەماکانی فیدڕاڵیزم لە عێراق بێت، بە شێوەیەک کە قەوارە و تایبەتمەندیی دەستووریی هەرێمی کوردستان پارێزراو بێت و سەقامگیریی گشتی مسۆگەر بکات.

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، پەیوەندییە مێژوویی و دۆستانەکانی نێوان گەل و حکومەتی ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان بەرز نرخێندرا و بە پێزانینەوە باس لە ڕۆڵی بەردەوامی بەرلین کرا لە پشتیوانیکردنی سەقامگیری، چاکسازی و ڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگە لە هەرێمدا.


هەواڵی زیاتر