فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتو و سه‌ربه‌خۆ و ئاینده دژی تێپه‌راندنی یاساكانی هه‌ڵبژاردن و كۆمیسیۆنن
26/12/2019
پێنج فراكسیۆنی كوردی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دژی تێپه‌راندنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانن و پێیان وایه ئه‌مه هه‌وڵێكه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتودا ته‌زویر بكرێت و كه‌سانی گه‌نده‌ڵ بخرێنه نێو ده‌سه‌ڵات.
له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه له شاری به‌غدا به‌رێوه‌چو، نوێنه‌ری فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌كگرتوی ئیسلامی و سه‌ربه‌خۆ و ئاینده جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌روه‌ها یاسای كۆمیسیۆن به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست و نایاساییانه تێپه‌ڕێنراوه له پشتی په‌رده‌وه رێككه‌وتنی نهێنی كراوه بۆ كۆتایی هێنان به خۆپیشانده‌كانی عێراق چونكه حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان له پشت خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌ن.
ئه‌وه‌ش رونكرایه‌وه كه رێكه‌وتنی ژێر به‌ژێر له نێ,ان حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره عێراقی و كوردییه‌كان كراوه بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری هه‌مان كوتله‌كانی ئێستا بنه‌وه نێو ده‌سه‌ڵات، كه ئه‌مه‌ش ئه‌نجامه‌كه‌ی به زیانی خۆپیشانده‌رانی عێراق و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌شكێته‌وه و زیان له ده‌نگی كوردیش ده‌دات به تایبه‌ت له ناوچه جێناكۆكه‌كان.
نوێنه‌ری ئه‌و فراكسیۆنانه جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له ره‌تكردنه‌وه و دژایه‌تیكردنی ئه‌و هه‌وڵانه، چونكه پێیان وایه له ئێستاوه زه‌مینه ساز ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتودا ته‌زویر ئه‌نجام بدرێت.