عەدنان عوسمان: گۆڕان هێزی پڕ لە هیوای خەڵکی کوردستانە

22/09/2018

عەدنان عوسمان رایدەگەیەنێت؛ گۆڕان هێزی پڕ لە هیوای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە بۆ گۆڕانکاری و ئەم هیوایە نابێت بکوژرێت، جەختیش دەکاتەوە لەوەی بایکۆتکردنی هەڵبژاردن خزمەت بە پارتی و یەکێتی دەکات.
عەدنان عوسمان، هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەندامی خولی پێشوتری پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند؛ زیندویەتی گۆڕان پەیوەستە بە زیندویەتی بەرنامەکانی و گرنگی گۆڕان لەوەدایە کە گوزارشت لە گۆڕانکاری ناو کۆمەڵگە و ویژدانی کۆمەڵگە دەکات.
وتیشی: پارتی و یەکێتی کار دەکەن بۆ ئەوەی هاوڵاتیان لە دەنگدان ساردبکەنەوە، هەربۆیە بایکۆتکردنی هەڵبژاردن خزمەت بە پارتی و یەکێتی دەکات.
ئەو هەڵسوڕاوەی گۆڕان داواش لە هاوڵاتیان دەکات بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بە لیستی (148)ی گۆڕان بدەن، ئەوەش لەپێناو دیموکراسییەت و دەوڵەتداری، چونکە گۆڕان بەردەوامە لەسەر رێبازی نەوشیروان مستەفا.


هەواڵی زیاتر