پەرلەمان خوێندنەوەی دوەم بۆ یاسای چاکسازی دەکات و فراکسیۆنی گۆڕانیش دڵنیایی دەدات
12/01/2020
پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دوەم بۆ پرۆژه یاسای چاكسازی دەكات، فراکسیۆنی گۆڕانیش دڵنیایی دەدات بە تەواوی پەیوەستن بە بەرنامەی بزوتنەوەکەوە بۆ خانەنشینی پلە باڵا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بە گوێرەی بەرنامەی کاری کۆبونەوەكە، خوێندنەوەی دوەم بۆ پڕۆژە یاسای چاكسازی له خانه نشینی موچه و ده رماڵه و به خشین و ئیمتیازاته كانی دیکە دەکات.
لای خۆیەوە، فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، دڵنیایی دەدات بە تەواوی پەیوەستین بە بەرنامەی بزوتنەوەی گۆران بۆ خانەنشینی پلە باڵا.
هەر لە دانیشتنەکەی ئەمڕۆدا و بەپێی کارنامەی کۆبونەوەکە بڕگەکانی دیکەی دانیشتنەکەی پەرلەمان دەنگدانە لەسەر پڕۆژە یاسای (ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان) و دەنگ لەسەر پێشنیازە بڕیاری (رۆژانی بۆنە فەرمییەکانی نەتەوەی تورکمان).