لیستی گۆڕان (148): خانەنشینی وەزیرو پەرلەمانتاران رەتدەکەینەوە
24/09/2018
لیستی گۆڕان (148)، خانەنشینی پلە باڵاکان (وەزیرو پەرلەمانتاران)
رەتدەکاتەوە و رادەگەیەنێت: پرۆژەیەکیان ئامادەکردوە و لەسەرەتای خولی نوێی
پەرلەمان پێشکەشی دەکەن.
عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی لیستی گۆڕان ژمارە (148) بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی
کوردستان، بەیانێکی لیستەکەی بڵاوکردەوە سەبارەت بە خانەنشینی پلەباڵاکان و
رایگەیاند: له
چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ چه‌سپاندنی دادی کۆمه‌ڵایه‌تی، خانه‌نشینی
پله باڵا (وه‌زیر و په‌رله‌مانتار) ته‌نیا به چوار ساڵ کارکردن ره‌تده‌که‌ینه‌وه.
وتیشی :"پله
باڵاکانیش بۆ خانه‌نشین بون پێویسته هه‌مان مه‌رجی ته‌مه‌ن و ساڵی خزمه‌تیان هه‌بێت
که فه‌رمانبه‌رێکی ئاسایی هه‌یه‌تی و موچه‌که‌شیان به‌راورد به فه‌رمانبه‌ر و
مامۆستایه‌ک دادپه‌روه‌ری تێدابێت".
سەرۆکی لیستی گۆڕان جەختی کردەوە کە؛ ناکرێت
وەزیر یان پەرلەمانتار دوای چوار ساڵ کارکردن بە موچەیەک خانەنیشین بێت، چەندینجار
زیاتر بێت لە فەرمانبەرێک کە (30) ساڵ خزمەتی هەیە، بۆ سه‌رجه‌م خانه‌نشینانیش، کار بۆ جێبه‌جێکردنی
یاسای خانه‌نشینی یه‌کگرتوی عێراق ده‌که‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیستی بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان پرۆژه یاسای ئاماده‌کردوه و له سه‌ره‌تای خولی نوێی په‌رله‌مان پێشکه‌شی
ده‌کات.
به‌یانێک له لیستی
ژماره (148)ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
له چوارچێوه‌ی
به‌رنامه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و وه‌ک به‌شێک له باوه‌ڕی خۆشمان بۆ چه‌سپاندنی دادی
کۆمه‌ڵایه‌تی، خانه‌نشینی پله باڵا (وه‌زیر و په‌رله‌مانتار) ته‌نیا به چوار ساڵ
کارکردن ره‌تده‌که‌ینه‌وه.
پله باڵاکانیش
بۆ خانه‌نشین بون پێویسته هه‌مان مه‌رجی ته‌مه‌ن و ساڵی خزمه‌تیان هه‌بێت که فه‌رمانبه‌رێکی
ئاسایی هه‌یه‌تی و موچه‌که‌شیان به‌راورد به فه‌رمانبه‌ر و مامۆستایه‌ک دادپه‌روه‌ری
تێدابێت.
ناکرێت وەزیر یان پەرلەمانتار دوای چوار
ساڵ کارکردن بە موچەیەک خانەنیشین بێت، چەندینجار زیاتر بێت لە فەرمانبەرێک کە (30)
ساڵ خزمەتی هەیە.
له دیدی بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان، پله‌ی باڵا بۆ خزمه‌تی ته‌واوی کۆمه‌ڵگایه، نه‌ک بڕینه‌وه‌ی موچه‌یه‌کی زۆر
تامردن بۆ چه‌ند که‌سێک.
بۆ سه‌رجه‌م
خانه‌نشینانیش، کار بۆ جێبه‌جێکردنی یاسای خانه‌نشینی یه‌کگرتوی عێراق ده‌که‌ین.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش
لیستی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پرۆژه یاسای ئاماده‌کردوه و له سه‌ره‌تای خولی نوێی په‌رله‌مان
پێشکه‌شی ده‌کات.
.