خانەی ڕاپەڕاندن و ژوری پەیجوری سەردانی مەکۆی سەیدسادق ده‌كه‌ن

20/02/2020

ئەمڕۆ پێنج شەمە20\2\2020 خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان و ژوری پەیجوری سەردانی مەکۆی سەید سادقی بزوتنەوەی گۆڕانیانکرد و لەگەڵ ژمارەیەک لە هەڵسوڕاوان کۆبونەوه‌.
لە کۆبونەوەکەدا باس لە گۆڕانکاریەکان و دەستبەکاربونی ژمارەیەک لە ڕێکخەری ژورەکان و بەرپرسی مەکۆکان کرا بەمەبەستی بەرەو پێشبردنی دۆخی ڕێکخراوەی بزوتنەوەی گۆڕان و هەوڵدانی زیاتر بۆ سەرخستنی پەیام و بەرنامەی بزوتنەوەی گۆڕان.
ئامادەبوانی کۆبونەوەکە  هەوڵەکانی خانەی ڕاپەڕاندن و ژوری پەیجوریان بە گرنگ وەسفکرد و پێشنیارەکانیان لەسەر کارەکانی بزوتنەوەکە خستەڕو.


هەواڵی زیاتر